بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی تەنیا خەون بە ئەتۆمەوە دەبینێت

کۆماری ئیسلامی تەنیا خەون بە ئەتۆمەوە دەبینێت
AvaToday caption
posted onSeptember 9, 2019
noبۆچوون

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ دووشەممە ۱٨ی خەرمانان پشتڕاستی کردەوە کە ئێستا ڕژێمی ئێران خەریکی دابەزاندنی سانتریفیۆژە پێشکەوتووەکانە و بەم شێوە ڕێژەی سانتریفیۆژە پێشکەوتووەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دوو هێندە زیادیان کردووە.

 

 بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، ئەم ئاژانسە لە ڕاگەیێنراوێکدا نووسیویەتى، لە ۱٦ی خەرمانان توانیویەتى ئەم بابەتە پشتڕاست بکاتەوە کە لە ئێران ۲۲ دەزگای سانتریفیۆژی ئای ئاڕ-٤، دەزگایەکى ئای ئاڕ-٥ و سێ دەزگا ئای ئاڕ-٦  دابەزێنراوە یان خەریکی دابەزاندنیین."

 بە وتەی فرێدریک داهل، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، کۆماری ئیسلامی خەریکی دابەزاندنی ۲۲ دەزگای سانتریفیۆژی ئای ئاڕ-٤ لە پێگە ئەتۆمییەکەی نەتەنزە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئەم جۆرە سانتریفیۆژانە لەو شوێنە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو ۱۱ دەزگا بووە.

 داهێل گوتیشی کە هەڵبەت لەم دوو ڕۆژەی دواییەدا هیچ یەک لەم دەزگایانە چالاکی پیتاندنیان نەبووە.

ڕۆیتەرز نووسیویە کە بەڵگەیێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکا کە ئێران خەریکی گۆڕینی هێڵی لوولەکان لەسەر سانتریفیۆژەکانە، لە کاتێکدا هێڵی لوولەی ئێستا تایبەت بە کۆکردنەوەی یۆرانیۆم بۆ سانتریفیۆژەکانە لە جۆری تاقیکاری و پەرەپێدان. ئاژانس دەڵێ ئەم هەنگاوەی ئێرانە پێشلکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکەیە.