بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان پشتیوانى چالاکانى مەدەنى و مافى ژنان دەکەن

حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان پشتیوانى چالاکانى مەدەنى و مافى ژنان دەکەن
AvaToday caption
posted onAugust 15, 2019
noبۆچوون

ئەمرۆ پێشنجشەممە ٢٤ى گەلاوێژ، حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە هەولێرى پایتەختى باشوورى کوردستان کۆ بوونەوە و پشتیوانى خۆیان بۆ ئەو دوو بەیاننامەیەى ١٤ چالاکى مەدەنى و ١٢ چالاکەکەى مافى ژنان دەربڕى کە تیایدا داواى گۆڕینى یاساى بنەڕەتى و دەستلەکارکێشانەوەى عەلى خامنەیی کردبوو.

ئەو حیزبانە کە پێکهاتبوون لە حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و حیزبی دیموکراتى کوردستان و حیزبی کۆمەڵەى کوردستانى ئێران و حیزبی کۆمەڵەى زەحمەتکێشان، لە هەولێر کۆ بوونەوە و ئەم کۆبوونەوەشیان لە درێژەى زنجیرە کۆبوونەوەکانى پێشووی خۆیان بوو.

ئەم ١٤ چالاکە مەدەنییە نزیکەى پەنجا ڕۆژ بەر لە ئێستا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و ویلایەتى فەقییان بە هۆکارى توندوتیژییەکان و پێشێلکردنى مافەکانى ژنان زانى و هەر ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لەو چالاکە ژنانە دەستبەسەر و ئێستا لە نێو زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامیدا بن.

ناوەندى هاوکارى حیزبە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات، ئاماژەیان بە بەیاننامەى هەردوو کۆمەڵە چالاکەکە کردووە و پاڵپشتى خۆیان بۆیان دەربڕیوە.

١٢ چالامى ژنانى

ئەم ١٤ کەسە کە ڕووى قسەیان لە خەڵکە دژ بە خامنەیی و یاساى بنەڕەتى و سەرکۆمار و نوێنەرانى پەرلەمان بە "تەداروکچی" هەژمار دەکەن، لەو بڕوایەدان کە "لە ئێران نە دەنگێک لە کۆماریەتى دەسەڵات هەیە و نە ئازادى" و هەروەها لە بەیاننامەکەیاندا دەنووسن: "کاتى ئەوە هاتووە خەڵکى و چالاکان و بیرمەندانى دڵسۆز بە وەلاوەنانى خواست و بەرژەوەندییەکانیان کە بوونەتە هۆى وێرانیی فەرهەنگ و شارستانیەتە دەوڵەتەمەندەکەى وڵاتەکەمان، بە بوێرى و سەراحەتى تەواوى پێ بنێنە مەدیانەمە بە خواستى گۆڕینى بنەڕەتى لە یاساى بنەڕەتى و دەستلەکارکێشانەوەى ڕەهبەرى کە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ دەسەڵاتەکانى زیاتر و فراوانتر دەکات، پێشقەرەوڵى ئەم جووڵانەوە نیشتمانییە بن".

محەمەد نووریزادە، محەمەد مەلەکى، هاشم خواستار، گەوهەر عەشقى (دایکى ستار بهێشتى)، عەباس واحدیان شاهرودى، حوریە فەرەجزادە (خوشکى شەهرام فەرەجزادە لە کوژراواى ناڕەزایەتییەکانى ٨٨)، کەمال جەعفەرى یەزدى، محەمەد مەهدەوى فەر، جەواد لەعل محەمەدى، ڕەزا مێهرەگان، محەمەد ڕەزا بەیات، محەمەد کەریم بیگی، زەرتوشت ئەحمەدى ڕاغب و محەمەد حوسەین سپێهرى، لە واژووکەرانى بەیاننامەکەى تایبەت بە مافى مەدەنین.

١٢ چالاکەکەى بوارى مافى ژنانیش پشتیوانییان لە بەیاننامەى ١٤ چالاکە مەدەنییەکە کردووە و نووسیویانە "ئێمە ڕێز لە بەیاننامەى ئەم ١٤ تێکۆشەرەى وڵات وەردەگرین کە بە بوێرییەوە ئاڵاى یەکێتى و هاوپەیمانی نیشتمانییان لە نێو خۆى ئێران و دەرەوە بەرز کردووەتەوە. ئێمە چالاکانى بزووتنەوەى ژنان ڕایدەگەیێنین کە لە ماوەى ١٤ ساڵى دەسەڵاتداریەتى کۆمارى ئیسلامى، بە زوڵم و زۆرى و دانانى یاساى نائینسانى و دژە ژنانە، لە نێو کۆمەڵگەوە بۆ پەراوێز براوین و درێژەى ئەم دۆخە بۆ ئێمە جێگەى تەحەموولکردن نییە".

شەهلا ئینتسارى، نوسرەت بهێشتى، فریشتە تەسویبی، پەروا پاچیدە (سەکینە)، گیتى پوورفازڵ، زەهرا جەمالی، شەهلا جیهانبین، فاتیمە سپێهرى، مریەم سولەیمانى، سوسەن تاهیرخانى، فەرەنگیز مەزڵووم، نێرگس مەنسوورى، کیمیا نەورووزى سابر لە چالاکە ژنە واژووکەرەکانى بەیاننامەکەن.