بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سکۆتلەندییەکان واز لە خەونە مێژووییەکەیان ناهێنن

سکۆتلەندییەکان بە دواى خەونە مێژووییەکەیانەوەن
AvaToday caption
posted onAugust 5, 2019
noبۆچوون

ڕاپرسییەکی ناوەندی مایکل ئیشکرافت دەریدەخات لە ئەگەری ئەنجامدرانی ڕێفراندۆمێکی دیکە، خەڵکی سکۆتلەندا دەنگ بە جیابوونەوە لە بەریتانیا دەدەن. بە پێی ئەو ڕاپرسییە ٤٦%ى دەنگدەران لە ئەگەری بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی لە بەریتانیا، دەنگ بە جیابوونەوە لەو وڵاتە دەدەن.

لە بەرامبەردا ٤٣%ى دەنگدەران رایانگەیاندووە دژی جیابوونەوە لە بەریتانیان. بە وەبەرچاوگرتنی ئەو کەسانەی کە "بژاردەی نازانم" و "دەنگ نادەم"ـیان لە ڕاپرسییەکەدا هەڵبژاردووە ڕێژەی لاینگرانی سەربەخۆیی بەریتانیا دەگاتە ٥٢%.

مایک ئێشکرافت، سیاسەتوانی کۆنەپارێزی بریتانیایی دژی هەڵبژاردنی بوریس جانسۆن وەک ڕێبەری ئەو حیزبە و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو. دەنگدەرانی ئیسکاتلەندی لە ساڵی ٢٠١٤ بە ٥٥% دەنگی نەخێر بەرامبەر ٤٥% دەنگی بەڵێ توانیان بەسەر لاینگرانی جیابوونەوەدا سەرکەون.

ئەوە لە کاتێکدایە کێشەی نێوان دەوڵەتی سکۆتلەند و دەوڵەتی کۆنەپارێزی بەریتانیا لەسەر چوونە دەر لە یەکیەتی ئەوروپا زیادی کردووە. دەنگدەرانی ئیسکاتلەندی لە ساڵی ٢٠١٦ لە گشتپرسی برێکسیت دەنگیان بە نەچوونە دەرەوە لە یەکیەتی ئەوروپا دا.

حیزبی نەتەوەیی سکۆتلەندا کە ئیستا دەسەڵاتی ئیدینبورو بە دەستەوە ڕایگەیاندووە بەڕێوەچوونی گشتپرسی نوێی سەربەخۆیی لە بەریتانیا بە هۆی دژایەتی زۆربەی سکۆتلەندییەکان لەگەڵ برێکسیت ڕێی تێدەچێت.

سکۆتلەندا