بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى بە ناچار نەوتهەڵگرەکەى ئازاد کرد

کۆمارى ئیسلامى بە ناچار نەوتهەڵگرەکەى ئازاد کرد
AvaToday caption
posted onJuly 20, 2019
noبۆچوون

کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنی دەسبەسەرداگرتنی دووەمین نەوتهەڵگرەکەى بەریتانیا، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دڵگرانى خۆی دەڕبڕی و گوتی "هەوڵى تەواو بۆ ئازادکردنی کەشتییەکانمان دەدەین". بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ڕێگای باڵیۆزەکەی لە تاران لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیدایە.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ۲٨ی پووشپەڕ دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری بەریتانی "ستنا ئیمپرۆ"ی ڕاگەیاندبوو. ئەم نەوتهەڵگرە لە بەندەری فوجەیرەی ئیماراتەوە بۆ ئەلجەبیلی عەرەبستان دەڕۆیشت. پاش کاتژمێرێک هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕایگەیاند "نەوتهەڵگرێکی بەریتانی بە ئاڵای لیبریاوە بەرەو ئاوەکانی ئێران ڕێگای گۆڕیوە".

بە دوای ئەم ڕووداوانە، پاپۆڕی شەڕکەری مۆنتۆزی بەریتانیا نزیک گەرووی هورمز کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و بەپێی ڕاپۆرتی فەکس نیووز، فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکاش بۆ پاراستنی کەشتییەکانی ئەم وڵاتە لەسەر ئاسمانی گەرووی هورمز بەردەوام دەسوورێنەوە.

بەڵام چەند کاتژمێر دواتر میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند کە نەوتهەڵگری دووەم ئازاد کراوە.

ترامپ ڕایگەیاندبوو کە ئاگاداری دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە لایەن ئێرانەوەیە و لەگەڵ بەریتانیا لەم بارەوە هاوکاری دەکا.