گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه و ئێران، زۆربه‌ی جیهانی گه‌یانده ئه‌و باوهڕەی سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانی سه‌ربازی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هەموولایەک چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفرن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دكتۆر سه‌لیم دهلێمی، توێژەری كاروباری ئێران و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی ئاڤاتوده‌ی، ئاماژەی به‌وه كرد "ترامپ سووره له‌وه‌ی ده‌یكات، له سه‌ره‌تاشه‌وه گووتوویه‌تی کە ڕێكکه‌وتنێكی دادپهروهرانەی ده‌وێت".
ئاڤاتوده‌ی: دوای ١٦ ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، ده‌وڵه‌تی عێراق به شێوه‌ی پێویست بنیات نهنراوهتەوە، ده‌توانی په‌نجه بخه‌نه سه‌ر هۆكاری ئه‌و كێشانە کە چین؟
سهلیمدهلێمی: هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌ی وێناكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌دوای ٢٠٠٣ وه‌ك ده‌وڵه‌ت به مانا گشتگیرییه پێویستپیهكهی له كۆمه‌ڵێك خاڵ كۆ ده‌بنه‌وه، پێش هه‌موویانیش :
یه‌كه‌م؛ كێشه‌كه بۆ پێش ٢٠٠٣ ده‌گه‌رێته‌وه، كه عێراق له قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌دای بوو، ئه‌ویش ناوی (بێبه‌شبوون له هاووڵاتیبوون) بوو. ئه‌مه گرنگترین پرسه و هاووڵاتی پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به په‌یوه‌ندیی خۆى و دەوڵه‌ت بكات.
هەر بۆیه‌ش عێراق دوای داڕمانی رژێمی پێشوو یەکسەر كه‌وته ده‌ست ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان به په‌راوێزی و دوورخراوەیی ده‌كرد (شیعه و كورد) و ئەم گەلانە گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌سته نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئه‌تنی و خێڵه‌كی و مهزههبییەکانی خۆیان.
ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كه تێگه‌یشتنێكی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر بنه‌مای (نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی) دروست كرد و، ئه‌و كێشه‌یه‌شی ئاڵۆزتر كرد.
ئه‌و ڕەوشه وای كرد حاڵه‌تێكی ئاڵۆزتر و خراپتر به‌دی بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه رژێمی نوێ، نه‌یتوانی سوود له‌پاڵپشتی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ئازادی و كرانه‌وه‌یه وەربگرێت کە بۆ گه‌ل ڕەخسابوو. له‌بری وه‌به‌رهێنان له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدیڕن، كار له‌سه‌ر دروستكردنی دیوارێكی گۆشه‌گیری نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه کرا. كاریش له‌سه‌ر درزه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌قازانجی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه كرا و وشه‌ی گه‌لی عێراق به‌زاراوه‌ی دیكه گۆڕدرا كه پێشتر نامۆ بوون وه‌ك (عه‌ره‌ب، كورده‌كان، توركمان، شیعه‌و سوننه).
له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش داڕمانی سیسته‌می ئاسایش به شێوه‌یه‌كی گشتی، به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپای عێراق و،دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له‌ساڵی ٢٠٠٣ به دی هاتن، بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره‌ی دروست كرد و ڕێگه‌ی به ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دا تا دزه بكه‌نه نێو عێراق و، ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه و، پەرەش بستێنن. جگه له‌وه‌ش په‌ناگه‌یه‌كی ئارامیشیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی سوننی دۆزییه‌وه، كه به هۆی ئه‌و حاڵه گۆشه‌گیرییه و زوڵمه‌ی لێیان ده‌كرا، به‌بیانووی ئەوەى کە لە ڕابردوو به‌شێك بوون له‌سیسته‌می حزبی به‌عس و رژێمی پێشوو.
دووەم: ده‌ركه‌وتنی دوژمنێكی دیكه لهگۆڕەپانهكه، وه‌ك رێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست و دواتر میراتگره‌كه‌ی (رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لە وڵاتى عێراق و شام) و، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد کە ئه‌وان به‌رگری له سوننه ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك ملشیاكه پاڵپشتی ئاشکراى ئێران بەڕێوە دەچن، ده‌ركه‌وتن و ئه‌وانیش بانگەشەى ئه‌وه‌یان ده‌كرد کە به‌رگری له‌سوننه ده‌كه‌ن.
سێیەم: پێكدادانی مه‌زهه‌بی و تایفی تا ئێستاش به‌رده‌وامه (ئه‌گه‌ر به سنوورێكی كه‌متر)، له دوای ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌زارگه‌كه‌ی سامه‌را له ٢٠٠٦ كه‌متر بووه، دواتر سیاسه‌تی ڕاوه‌دوونان و تۆمه‌تباركردنی سوننه‌و سه‌ركرده‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی، پشكدار بوو له ئاماده‌سازی بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی داعش و داگیركردنی زۆربه‌ی شاره سوننه‌كان و سه‌پاندنی ڕژێمێكی نوێ به‌سه‌ر خه‌ڵك.
ئه‌مه‌ش وای كرد مه‌رجه‌عیه‌تی شێعه‌كان به ده‌نگه‌وه بێن و، فه‌توایه‌ك ده‌ربكه‌ن و، پاڵ به شێعهكانهوه بدەن تا بچنه نێو ریزی پێكهاته ملشیاییەكانەوە كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له گورزوه‌شاندن له یه‌كڕیزیی نیشتیمانی (كه زۆر لاواز بوون).
به تووندی، هێرشكردنه سه‌ر شاره سوننه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و ڕێگه‌ش به خه‌ڵكه‌كەی درا هه‌ڵبێت و له ژێر خێوه‌ته‌كاندا بناڵێنن كه هیچ پێداویستییەکی ژیانیان بۆ مرۆڤ تێدا نەبوو. زۆربه‌ی ئه‌و خێوهتانهش له عێراق دروست كراوبوون (ده‌توانن پێداچوونه‌وه بە داتاكانی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ڕێكخراوی هیومان رایتچ ووچ) و، ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش له‌و پرسه سوود وه‌ربگرن.
چوارەم؛ له‌بری ئه‌وه‌ی حه‌شدى شەعبی ببێته هێزی پاڵپشتی بۆ هەموو هێزه چه‌كداره‌كان، بووه دارده‌ستی ئێران كه به‌رده‌وام ده‌ست وهردەداته هه‌موو شتێكی بچووك و گه‌وره‌ی ئەم وڵاتە ئه‌ویش له ڕرێگه‌ی حزب و ڕەوته سیاسییه‌كانی نزیك له خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی چى مه‌به‌سته له عێراق جێبه‌جێی بكات و بیكاته بازاڕێك تا كاڵاكانی خۆى تێدا ساغ بكاته‌وه.
جگه له‌وانه‌ش ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه خوازیارن عێراق به دابه‌شكراوی و پشك پشكێنه بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر پاوانخوازییان بمێنێته‌وه.
پێنجەم: گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی، كه سه‌دان ملیار دۆلاری به هه‌ده‌ر داوه، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نۆژەن بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وای كرد عێراق قهرزدرای سه‌ندوقی کاشى نێوده‌وڵه‌تی بێت و، زۆربه‌ی پرۆژەكانیش وه‌همی بوون یاخود درایه ده‌ست كۆمپانیا بێ ئه‌زموونه‌كان.
دوایین خاڵیش؛ بێده‌سه‌ڵاتی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ته یهكلهدواییهكهكان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی دیكه‌ی حوكمڕانی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی نوێی عێراقی دوای ٢٠٠٣ بگونجێت، كه تێیدا مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق مسۆگه‌ر بكات، به بێ زوڵمكردن له هیچ كامه‌یان. لێره ده‌توانرێت بڵێین، كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له په‌یكه‌ربه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراقه، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تا دوای ٢٠٠٣ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌كراوه.
ئاڤاتوده‌ی: له‌دوای ساڵى ٢٠٠٣ـوه زۆرترین شت کە له عێراق زیادی كردبێت ملشیایه، هه‌مووشیان بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نیشتیمانپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن. ئاخ‌و عێراق ئه‌وه‌نده لاوازه ملشیاكان پاڵپشتی بكه‌ن؟
سه‌لیم دهلێمی: بنه‌مای دروستبوونی وڵاتان، سوپای نیشتیمانییه كه له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ڕوونی ده‌ستوور و یاسا پهیڕەوكراوهكان داڕێژراوە. له‌كاتی ونبوونی قیبله‌نمای سوپاكان و ئه‌ركه‌كه‌ی، یاخود ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری بۆ دروستكردنی ئاراسته‌ی گشتیی له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان، رێگه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه واڵا دەبێت کە سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌ربگرن، ئەمەیش بەو شێوه‌یه ڕووی دا.
له‌گه‌ڵ لاوازبوونی سوپا كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی دروست بوو و فهرماندهكانیشی به پێی لایه‌نگیری حزبابهتی هه‌ڵبژێردران و ههوڵهكانیشى لەسەر كۆپیكردنی تیۆرییەكانی ئێران له تێكه‌ڵكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌كاتی ئۆپۆزسیۆنبوونیان دژی سه‌ددام حوسێن له‌نێو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، دامەزرا.
بۆیه‌ش له ساڵی ٢٠٠٤ یاسای (٩١) ده‌رچوون و، رێگه‌ی به هه‌زارانی له‌و شێوه‌یه دا له‌چوارچێوه‌ی سوپا‌و پۆلیس به‌پێی پله‌و پۆست و بە شێوەى ئاره‌زوومه‌ندانه پێیان به‌خشرا. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سووپای قوورس كرد له‌به‌رامبه‌ر ملشیاكان بوه‌ستێت، چونكه فه‌رمانده‌کانى ئه‌و سوپایه به‌شێكن له‌و ملشیاکان، كه به‌ره‌و گه‌وره‌بوون و فراونبوون ده‌چن، ته‌نانه‌ت یاسای تایبه‌تیش دره‌چوو (یاسای ٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠١٦ و، فه‌رمانی دیوانی ٢٣٧ له ١ی ته‌مموزی ٢٠١٩)، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی سوپای پاسدارانی عێراقییه له‌سه‌ر شێوازی سوپای پاسدارانی ئێرانی.
ئه‌و ڕەوشه هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی لاواز كردووه كه له قۆناغێكدایه چاوه‌ڕوانی ملشیاكانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك بۆ كاره‌كانی ده‌ربكات، به بێ ڕەچاوكردنی بهرژەوهندی گه‌ل، هاوكات حكومه‌تیشی گیروده‌ی بڕیاری گرووپێك فه‌رمانده‌ی ئه‌و ملشیانه كردووه، كه ژماره‌یان بۆ ٥٠ ملشیا نزیك ده‌بێته‌وه.
ئاڤاتوده‌ی: ئێران له ڕێگه‌ی هاوبه‌شی تایفی له‌گه‌ڵ به‌شێك له پێكهاته‌كان، توانی ده‌ست بخاته نێو عێراق و، ده‌وڵه‌تێك له نێو ده‌وڵه‌ت دروست بكات، ته‌نانه‌ت له‌رژێمی فه‌رمی به‌غداش به‌هێزتره، چۆن ده‌توانرێت ئه‌و ده‌سته شاراوانه كۆتایی بهێنرێت؟
سه‌لیم دهلێمی: بۆ ڕاستی بۆ حكومه‌تێك وه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عهبدولمهدی، كه به ئاره‌زووی ته‌واوی ئێران دروست بووه و به نهێنیش قسه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین؛ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی دروستی كردووه و خوودی عه‌بدولمه‌هدیش زه‌مه‌نێك له ئێران ژیاوه و په‌یوه‌ندیی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئێرانی و سوپای پاسداران، توانای له‌ناوبردنی ئه‌و پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێرانی نییه.
به‌ڵام دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ره‌یه‌كی هیوای كردووەتەوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پاوانخوازییه، كه له رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك سزای تووندی ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه. له‌وێوه عێراقییه‌كان دەتوانن به هاریكاری وڵاتانى ناوچەکە و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی گرنگ بهاوێژن بۆ بڕینی ئه‌و ده‌سته شاراوانه، به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی :
- هه‌وڵدان بۆ راگرتنی دابینكاری ملشیاكان و چه‌كداره نزیكه‌كانی ئێران له‌پاره‌و چه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی دیكه ده‌بێت كه له‌خه‌می ئاسایشی عێراقن و، رێگرن له سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی نوێی دیكه‌ی تیرۆریستی و، شه‌ڕی تایفی.
ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تی عێراقییه‌كان ده‌دات له مه‌ترسیی بۆ سه‌ر داهاتوویان و ئاسایشیان له‌رێگه‌ی ملشیا نزیكه‌كانی ئێرانه‌وه دوور ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و كاره‌یه ئه‌مه‌ریكا له ڕرێگه‌ی سزا به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر ئێران و، داهاته نه‌وتی و پیتڕۆكیمیاییهكهی ده‌یكات.
- سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كارمه‌نده سه‌ركردایه‌تییه‌كانی ئه‌و ملشیانه وه‌ك (رێگه‌گرتن له گه‌شتكردن، ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی سامانه‌كه‌ی، ده‌ستگیركردن، راوه‌دونان له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رپۆل، تیرۆركردن، بڕیاری دیكه)، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپی قاعیده‌و داعش روویان دا.
- چاودێری زیاتر بخرێته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتی زۆر تووندتر بخاته سه‌ر جووڵه‌ی پاره‌كان له‌ناوخۆی وڵات و، سوود وه‌رگرتنه‌كان له‌ده‌روازه‌ی فرۆشتنی دراوی بیانی له‌بانكی ناوه‌ندی .
- ناوبژیكردنی لایه‌نه میانڕەوهكانی ناوخۆی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بۆ سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروست بكه‌ن، تا ڕێگە و نووسراوێک بۆ ئه‌و ملشیاو چه‌كدارانه بدۆزنه‌وه كه خزمه‌ت به ئێران ده‌كه‌ن.
- كاركردنی جددی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی دیكه، بۆ دروستكردنی هاوشێوه‌یه‌كی خێڵه‌كی سوننه‌كان كه‌دژی داعش شه‌ڕیان له‌ناوچه شێعه‌كان دەکرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی یلشیا ئێرانییهكانی عێراق بكه‌ن.
- فشاردروستکردن بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی زیاتر به پارێزگا عێراقییه‌كان بدرێت تا هه‌رێمێك، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت بۆ سوننه‌كان دروست بكرێت، تا سوود له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاوانخوازی ئێرانی وه‌ربگیردرێت، كه خه‌ریكه به‌ره‌و ئه‌و پارێزگایانه پاوانخوازیی ده‌كات.
ئاڤاتوده‌ی: ئه‌گه‌ر هێزو پاڵپشتی ملشیاكان نه‌بووایه، ئه‌وا په‌رله‌مان و حكومه‌ت چه‌ند چركه‌یه‌ك توانای خۆراگری نییه، ئه‌مه ئه‌وه نیشان نادات خۆیانیش سه‌ربازو فه‌رمانبه‌ری ژێر ده‌ستی فه‌رمانده‌ی ملشیاكانن؟
سه‌لیم دهلێمی: په‌رله‌مانتارانی عێراق دوو جۆرن، یه‌كێكیان له ملشیاكان و تووندڕوییهكهی ده‌ترسێن، ئه‌ویتریش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی و پاڵپشتی ئه‌وان گهیشتوونەته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان توانای به‌رگری به‌رامبه‌ر هیچ ههڕەشهیهك نییه کە دژى ملشیاكان رایبگه‌یه‌نێت، چونكه سوپای عێراق لایهنگیرییهكهی جێی متمانه نییه، هۆكاره‌كه‌شی له سه‌ره‌وه باسمان كردووه. بۆیه هه‌ر گرووپێك یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان ملشیایهك هێزی هه‌بێت بتوانێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كان داگیر بكات و بگاته نووسینگه‌ی حكومه‌تیش، هەروەک ئەوەى لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له ٢٠١٥ هێرشیان كرده سەر ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وا بڕیار به‌ده‌سته.
ئاڤاتوده‌ی: چۆن ده‌ڕواننه ململانێی ئه‌مه‌ریكا ـ ئێران له‌ناوچه‌كه ؟
سه‌لیم دهلێمی: ململانێی ئه‌مه‌ریكی ـ ئێرانی به‌ره‌و پێكدادانێكی ڕاسته‌قینه هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه زیاتر‌و تووندتر ده‌بنەوە. خنکاندنى ئابوورى بەردەوام، ڕەوشى ئابوورى ئێرانى خستووەتە به‌رده‌م ئه‌گه‌ری داڕمانی فیعلی، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژەیان به‌وه كردووه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران گه‌یشتۆته ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه مانگی حوزه‌یرانی رابردوو تۆمار کراوە و هەتا دێت ڕۆژ لە دواى ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە.
ئەمانەش هەمووى به‌هۆی سزاكانهوهیه، به‌ڵام ئێران پێی وایه سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه باشترین ڕێکایە بۆ رزگاركردنی رژێمه‌كه‌ی لهداڕمان.
ئه‌گه‌ر هاتوو رازی بوو به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا خۆی ده‌خاته پێگه‌یه‌كی زۆر خراپ، ئه‌گه‌ریش ئێرانییەکان پراگماتی بوون كه ئه‌مه‌ش زاڵه به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێرانییه‌وه و پێشتریش له باره‌ی ئه‌فغانستان له ساڵى ٢٠٠١ و لەبارەى عێراق لە ساڵى ٢٠٠٣ و رێکكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، راسته‌وخۆ دانووساندنی كردبوون.
به‌ڵام ئه‌م جاره باش ده‌زانێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك مامه‌ڵه ده‌كات زۆر توونده و ده‌یه‌وێت ئه‌و كارانه‌ی له‌ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوو سیاسه‌تى له‌پێناو مانه‌وه پهیڕەو كردووه رابگرێت، كه‌ئامانجی مانه‌وه و ژیان بوون. رژێمێك ئامانجه‌كه‌ی هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانه‌كان بووه له پێناو مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌دات تاوه‌كو له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی هه‌یه‌تی ده‌ربازی بێت.
ئاڤاتوده‌ی: ده‌گووترێت ترامپ نیازی لێدانی ئێرانی نییه، به‌ڵكو گووشینی وڵاتانی كه‌نداوه، بۆ ئه‌وه‌ی تاران به دێوهزمییهی ناوچه‌كه بمێنێته‌وه؟
سه‌لیم دهلێمی: پێم وایه ئه‌مه‌ش ئاسانكردنی پرسه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه حه‌زی له‌گرێبه‌ست و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆر بێ، بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی كۆنی هه‌یه‌و، ده‌یه‌وێت بیپارێزێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ده‌ستكاری كردنیان.
به‌تایبه‌ت له‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه وڵاتانی كه‌نداو، هاوپه‌یمانی ستراتیژین نابێت پشتگوێ یاخود ده‌ستبه‌رداری بن، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی ٤٠ ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ شانه‌شینی عه‌ره‌بی سعودی هه‌یه. ئێستاش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشیشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو هه‌یه‌و، ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌ژێر چه‌تر ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه، چونكه ده‌زانن ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش سه‌ده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه. بۆیه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌رسته‌ی دیكه ساڵانێكی زۆره له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كڕن.
ده‌ڵێم؛ ترامپ سووره له‌وه‌ی ده‌یكات، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه گووتوویه‌تی رێكه‌وتنێكی دادپه‌روه‌ری ده‌وێت، گه‌ره‌نتی بێت له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی نه‌گاته چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌رنامه ئه‌تۆمیی و مووشه‌كییه‌كانی رابگرێت و، ده‌ستیش وه‌رنه‌دانه وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه پاڵپشتی كراوه‌و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌نگاو بنێت (كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو پێشهات له‌و بواره روویاندا، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتی نه‌وتی له‌كه‌نداو و كه‌نداوی عومممان و، خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی و، هێرشكردنی سه‌ر هێڵه نه‌وتی و فرۆكه‌خانه‌كانی سعودیه).
به‌بۆچوونی من ئێران پێی وایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌ی ناوخۆی به‌هێز ده‌كات، كه رژێم پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و، رێگه‌شی پێده‌دات له‌و ئابلووقهیه ده‌ربازی بێت كه‌به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، گهرهویش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه ده‌بێت هۆی تێكشكاندنی ئابلووقهكان.