بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ژنانی ئێران و ڕواڵەتێکى شەهوەتى!

ژنانی ئێران و ڕواڵەتێکى شەهوەتى!
AvaToday caption
posted onJuly 4, 2019
noبۆچوون

 

گۆڤاری فەڕانسەوی "L'Echo de la Mode" بە بڵاوکردنی وێنەگەلێک، لێکۆڵینەوەی لەسەر مکیاژ و ڕواڵەتی کچان و ژنانی ئێران کردووە کە ئەنجامەکەی هەندێ ڕاستی دڵتەزێنی ژنان و کچانی ئێران پیشان دەدا.

 

ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە باس لەم شتانە دەکا:

ڕوومەتی ژنان و کچانی ئێران ئیدی قەت دڵڕفێن و جوان نییە.

ئەوان سادەیی و جوانی ڕاستەقینەی خۆیانیان لە پشتی دەمامکێکی قورس لە کەرەستە و نەشتەرگەری جوانکاری شاردووەتەوە.

جێ سەرسوڕمانە کە ژنانی ئەم وڵاتە، سەرەڕای ڕاهێنانە دینییەکانیان، خۆیان وەک ئەستێرەی فیلمە پۆڕنەکان جوانکاری دىؤازێننەوە!

ئەم شێوە ڕوومەتانە کە لە ژێر دەمامکی جوانکاری ون بووە، تەنیا لە فیلمە پۆرنەکان دەبینرێت!

ئێمە لە شەقامەکانی ئەورووپا بە دەگمەن ئەم چەشنە حاڵەت و ڕوومەتانە دەبینین!

زیاتر لە ۱۰۰ هەزار ژنی ئێرانی ساڵانە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدەن.

لە ئێراندا ڕوومەتی ژنان زیاتر لەوەی کە هەستێکی خۆش ڕابگەینێت، هەستی شەهوەت هەڵدەنێت!

کڕین و فرۆشتنی کتێب لە چاو کەرەستە جوانکارییەکان، زۆر زۆر کەمە.

لە ئێران ڕێژەی کڕین و فرۆشتنی یەکساڵی کتێب یەکسانە لەگەڵ ڕێژەی کڕین و فرۆشتنی یەک ڕۆژ یا نیوەڕۆژێکێ کەرەستەی جوانکاری.

ئەمەش واتا جیهانی سێیەم شوێنێکە کە  ئاستی باڵای شعوور بەهایێکی زۆر نزمی بە بەراورد لەگەڵ ڕواڵەتی مرۆڤەکان هەیە.

111

2222

33333

44444

55555