بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاوژینی بەندکراوە ئەمریکییەکە لە ئێران: مێردەکەم بە ناحەق لە زیندانە

هاوژینی بەندکراوە ئەمرییەکە لە ئێران: مێردەکەم بە ناحەق لە زیندانە
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

هاوژینی "ژیو وانگ" بەندکراوی ئەمریکای بە ڕەچەڵەک چینی لە ئێران، لە نووسینێکدا لە ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست بە ئاماژە بە هەزارەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانی مێردەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی خوازیاری هاوکاری کۆمەڵگەی جیهانی بوو بۆ ئازاد کردنی.

 

"هەواکیو" لەو نووسینەدا کە لە ماڵپەری واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، وەبیری هێناوەتەوە ئەو کاتەی " ژیو" خوێندکاری زانستگای پرینستۆن بوو، لە لایەن کۆماری ئیسلامی بە تاوانی سیخوڕی قۆڵبەست کرا و گوێزراوە بۆ بەندیخانەی ئەوین لە تاران. ئەو کاتە کوڕی شان تەنیا سێ ساڵی تەمەن بووە". لە درێژەدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی هاوسەرەکەی قوربانی دووژمنایەتی کۆماری ئیسلامی دژی ئەمریکا بووە، دەڵێ ئەگەرچی ژیو تەنیا ئەندامی بنەماڵەیەتی کە لە گرتووخانەیە بەڵام هەموو بنەماڵەکەی باجی دەدەن.

کیو لە درێژەدا نووسیویەتی: ئەمن داوا لە دەوڵەتەکانی ئێران، چین و ئەمریکا  و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کۆببنەوە و ڕێگەیەک بۆ ئازادکردنی ئەو پیاوە بێ تاوانە ببیننەوە و بیگەڕێننەوە ئامێزی بنەماڵەکەی. پێشتر مۆرگان ئۆرتێگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکات بە نیزیکبوونەوەی هەزارەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانی وانگ لە ئێران وێڕای بڵاوکردنەوەی تویتی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد بێ مەرج هەموو شارۆمەندانی ئەمریکایی کە بە ناحەق لە ئێران قۆڵبەست کراون ئازاد بکات.

ژمارەیەک ئەمریکایی و شارۆمەندی هەڵگری ناسنامەی ئێرانی ئەمریکایی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کراون. وانگ، بۆ توێژینەوە لەسەر پڕۆژەیەکی خۆی سەبارەت بە دەسەڵاتی قاجاڕییەکان و سیستەمى کارگێڕی ئەو بنەماڵەیە سەردانی ئێرانی کردبوو، بەڵام دوو ساڵ پێش بە تاوانی سیخوڕی قۆڵبەست کرا و بە دە ساڵ زیندان حوکم درا.

لە چوارچێوەی مەرجە ١٢ خاڵییەکەی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی، مایک پۆمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین جار داوای لە بەرپرسانی تاران کردووە، بەندکراوانی ئەمریکایی ڕاگیراو لە گرتووخانەکانی ئێران بەپەلە ئازاد بکات.

پۆمپئۆ مانگی بەفرانباری ڕابڕدوو بە بڵاوکردنەوەی دوو تویت لە ساڵیادی ئازادبوونی بارمتە ئەمریکاییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەیەکیان، ناڕاستەوخۆ گووتی: بارمتەگرتن لە سەرەتاوە لەگەڵ مێژووی کۆماری ئیسلامی وێک هاتووەتەوە.