بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبە هاوردەکانى عێراق خەریکى تەعریبى کوردەکانن

عەرەبە هاوردەکانى عێراق خەریکى تەعریبى کوردەکانن
AvaToday caption
posted onMay 16, 2019
noبۆچوون

 

سەرۆک هۆزێکى شەمەری عێراق لە نامەیەکدا داوا لە پارێزگارى کەرکوک بەوەکالەت دەکات، ماڵە کوردە گەڕاوەکانى گووندەکانى خۆیان دەر بکەن و، ئەوان بچنەوە ئەو گووندانە کە لەدواى ٢٠٠٣ ـەوە چۆڵیان کردووە.

 

لەن امەکەدا کە واژووی شێخ عەلى حەواس حەشمی پێوەیە، خۆى وەک هۆزى شەمەر ناساندووە و باسی لەوە کردووە کە ئەوان دانیشتووى شارۆچکەى سەرگەلانی شارى کەرکوکن، لە دواى ٢٠٠٣ لەو ناوچەیە وەک خۆى دەڵێت "لەلایەن گرووپە کوردییەکانەوە دەرکراوین".

ئەو عەرەبانەش لەنێو سنووری ناوچە جێناکۆکەکانى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان کە بە عەرەبە هاوردەکان ناسراون و رژێمى پێشوو بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى کوردستان و لەچوارچێوەى تەعریب ڕەوانەى ناوچە کوردییەکانی کردوون، ئێستا بوونەتە کێشەیەکى گەورەى هەرێمى کوردستان و کوردەکان.

لەو نامەیە گوایە ئەوان لە ١٦ گووند لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە دەرکراون و، داواشى لە راکان جەبوری پارێزگارى کەرکوک بەوەکالەت کردووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنى سەلاحەددین راسپێرێت بۆ دەرکردنى ماڵە کوردەکان لەو گووندانەی پێش ڕووخانى رژێمى بەعس تێیدا بوون.

هاوکات لەکۆتا نامەکەیان بیانووى ئەوەیان هێناوەتەوە "ئێستا کوردەکانى نەیارى رژێمى ئێران و تورکیا لەو گووندانە نیشتەجێبوونەو، بەمافى خۆیان دەزانن بچنە سەر زەوییانەى پێش ٢٠٠٣ لەوێ دەژیان". لەلایەن خۆشیەوە جەبوری لە پەراوێزى نامەکەی هۆزەکەى شەمەر داواى لە ئۆپەراسیۆنى سەلاحەددین کردووە، کارى پێویست بکات بۆ دەرکردنى سەرپێچیکارانى ناوچەى سەرگەلان.

ئەمەش لە کاتێکدایە زۆربەى ئەو گووندانەى پێش رووخانى رژێمەکەى سەدام حوسێن کە تەعریب کرابوون، دواى داگیرکردنى عێراق و لەلایەن بەرپرسانى ئیدارەى کەرکوک و هەرێمى کوردستان، ڕەوشەکەیان هێور کرایەوە و سەرجەم ئەو عەرەبانەى بەشێک بوون لە پرۆسەى تەعریب لە چوارچێوەى ماددەى ١٤٠ گەڕێنرانەوە شوێنەکانى پێشوویان و قەرەبووش کرانەوە، بەڵام لە دواى ریفراندۆمى ٢٠١٧ وگەڕانەوەى دەسەڵاتی حکومەتى بەغدا بەسەر ناوچەکانى ماددەى ١٤٠، دووبارە پرۆسەى تەعریبکردنى ناوچە کوردییەکان دەستى پێ کردەوە.

 نامەکە