بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعاتى سنە باخى سپیدارى کردووەتە بازاڕی فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر

ئیتلاعاتى سنە باخى سپیدارى کردووەتە بازاڕی فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر
AvaToday caption
posted onApril 17, 2019
noبۆچوون

 

سەردەمانێک باخی گشتی سپیدار لە شاری سنە، خۆشترین شوێن و سەرسەوزایی ئەم شارە بوو و ببووە وێستگە و ناوەندى دانیشتنی چالاکانی مەدەنی و پشووگەى بنەماڵە سنەیی و ڕێبوارانێک کە لە دوورەوە ڕێیان دەکەوتە شارەکە.

 

کەچى چەند ساڵێک لەمەوپێش هێزەکانی ئیتلاعات و ئەماکنی شاری سنە بە بیانووی  پاراستنی کۆمەڵگا لە بەدکارەیی و ڕووسپیگەرى!، ئەم باخەیان تێک دا، لە کاتێکدا مەبەستە سەرەکییەکەى ئیتلاعات تێکدانی شوێنی دانیشتنە بەکۆمەڵەکانی چالاکان و خەڵک بوو. بۆیە دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی کافە  و هەموو ئامرازەکانى دانیشتن لە حەساری باخەکەدا.

(ش.ق) کە چالاکێکى مەدەنیی شارى سنەیە، بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودى گوت "ئێستا زیاتر لە چوار ساڵە ئەم باخە بووەتە بنکەی فرۆشتن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و ئاڵوودەبووان و چیتر باخێک نییە بۆ پشوو و کۆبوونەوەى خەڵک، بەڵکو شوێنێکە بۆ کۆبوونەوەى ئاڵوودەبووان".

سپدیارە ١

ئێستا ئیتر ئەماکن و ئیتلاعاتی شاری سنە هیچ جۆرە کێشەیەکیان لە گەڵ ئەم ڕەوتە نییە، چونکە چیترچالاکان و بنەماڵە سنەییەکانه و ڕێبوارانى بێ لانە سەردانی ئەم باخە ناکەن. پەرەستوو کە کچە خوێندکارێکى شارى سنەیە، بە ئاڤاتودەى گوت "ئێمە کاتى خۆى زۆر لەگەڵ بنەماڵەکەمان ڕوومان دەکردە سپیدار، بەڵام ئیتلاعات جەوێکى وەهاى دروست کرد کە چیتر کەس ڕووى تێ ناکات"، پەرەستوو گوتى "ئێمە دەمێکە ناچینە سپیدارە و بووەتە پاتووقى ئاڵوودەبووان بە مادەى هۆشبەر".

سپوور و خزمەتگوزارێکى شارەوانى کە لەمێژ ساڵە خەریکى پاکوخاوێنکردنى شەقامەکانى سنەیە، باسى لەوە کرد کە چیتر سنە سنەى جاران نەماوە، بۆیە باخى سپیدارەکەشى گۆڕاوە. ئەم سپوورە نەیشاردەوە کە "ئیتلاعات لە کۆبوونەوە و شادى و خۆشى خەڵک دەترسێت و حەز دەکات بەردەوام خەڵکى کورد لەنێو چەرمەسەرى و عەزاداریدا بێت، بۆیە خۆى ماددەى هۆشبەر بڵاو دەکاتەوە و شوێنە گشتییەکانیش دەکاتە شوێنى کۆبوونەوەى ئەو ئاڵوودەبوانە".

کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستماتیک زۆرێک لە شوێنە گشتییەکانی شارە کوردییەکانى کردووتە بنکەی فرۆشتن و بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان تا بەم شێوە پێش لە کۆبوونەوەی خەڵک لەم شوێنانە بگرێت، دەنا وەک کۆمەڵناسێکى سنەیی باسى دەکات "چ پێویست دەکات بە بیانووى سڕینەوە و نەهێشتنى بەدکارەیی و ڕووسپیگەرى شوێنە گشتییەکانى شارێک تێک بدەیت، لە بەرامبەردا هەموو ئێرانیان پیس و بەدکارە کردووە".

شایەنى باسە باخە سپیدارى شارى سنە پێشتر دەکەوتە ناوەندى شارەکە و حەسارى چاپاى ناوەندى کارگێڕى پۆستى کۆنى سەردەمى قاجاڕ بووە. بە دارە سپدارە گەورە و کۆنەکانى ناوى لێ نراوە.

سپدارچ