بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەحرەین مافی هاووڵاتیبوونیی ١٣٨ کەسى بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران هەڵوەشاندەوە

بەحرەین مافی هاووڵاتیبوونیی ١٣٨ کەسى بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران هەڵوەشاندەوە
AvaToday caption
posted onApril 16, 2019
noبۆچوون

 

تا دێت گووشارەکانی سەر سوپای پاسداران و لق و پۆکانی زیاتر دەبێتەوە و لەو چوارچێوەدا دادگای گشتی بەحرەین ڕۆژی سێشەممە وێرای ئەوەی مافی هاووڵاتیبوونی ١٣٨ کەسی بە تاوانی پەیوەندی دەگەڵ سوپای پاسداران هەڵوەشاندەوە و هاوکات کۆمەڵیک سزای تووندی بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند کە سێ ساڵ زیندان کەمترین و زیندانی تاهەتایی قورسترینیانە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوەیەکی قەزایی ئەو کەسە سزادراوانە هەموویان هاووڵاتیی بەحرەینی و سەر بە مەزهەبی شێعەن. ئەو کەسانە بەشێکن لە گرووپێکی ١٦٩ کەسی و بە تاوانی دامەزراندنی گروپێکی تیرۆریستی و پێوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران سزادراون و خراونەتە ژێر چاوەدێری یاسایی. بە پێی ڕاپۆڕتی دامەزراوەی بەحرەینی ماف و دیموکراسی یەکێک لە گرووپە چالاکەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە ئەوە بۆ یەکەمین جارە لە دوای لێپێچینەوەی یاسایی لە ناڕازیانی شێعە کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوتێکی دادگاییکردندا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و مافی هاووڵاتیبوونیان لێ دەسێنرێتەوە.

دەزگای دادوەرى بەحرەین دوای بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ساڵی ٢٠١١ زۆر بە تووندی دژی ناڕازییانی شێعەی ئەو وڵاتە بووە و ئەو ڕەوتە هەتا ئێستا درێژەی هەیە. ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئێران و بزووتنەوە شێعەکان هەبێ و هاوکات ڕێکخستنی خراپەکاریان هەبێ لەو وڵاتە سزای قورس دەدرێن.

بە گووتەی دادوەری گشتیی بەحرەین ئەو کەسانەی کە ڕۆژی سێشەممە لە دادگادا لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا، هەوڵی ئەوەیان دەدا ڕێکخستنێکی هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنان لەو وڵاتەدا درووست بکەن.