بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

باڵیۆزخانەى واشنتۆن لەبەغدا شکستەکانى ئێران دەژمێرێ

گەورە کۆمپانیایەکى دیکەى ئەڵمانى ئێرانى جێ هێشت
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2019
noبۆچوون

 

باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەبەغدا لە ڕێگەى پەیجی تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، باس لەچل ساڵى شۆڕشی کۆمارى ئیسلامی ئێران دەکات، کە بە شکست وەسفی دەکات.

 

دواى سەرکەوتنى شۆڕشی ئێران لە ١٩٧٩، کە بووە هۆى ئایەتوڵا خومەینى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە پاش دەسەڵاتدارێتى پادشایەتى بگرێتە دەست، بەهۆى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەتاران و دەستگیر کردنى کارمەندانى کونسڵخانەکە وەک بارمتە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماتییەکانى واشنتۆن و تاران تێکچوون و پچڕان.

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا ئەوەشى نووسیوە "چل ساڵ شکستهێنان لە بەدەستهێنانى دانپێنانێکى نێودەوڵەتى، چل ساڵ شکست لە بەکارهێنانى سیاسەتە شۆڕشگێرییەکەى ئێران بۆ خزمەتکردنى گەلى ئێرانی". لە پاڵ کۆمێنتەکەى باڵیۆزخانەکە کە وێنەیەکى لەگەڵ داناوە و، تێدا بۆڕییەکى نەوتى داخراو لەگەڵ کیسەیەکی داخراو لەسەری نووسراوە "تیرۆر"، بەرز کردووەتەوە.

لەبەشێکى دیکەى کۆمێنتەکەى ئەو باڵیۆزخانەیە نووسراوە "چل ساڵ لەبڵاوکردنەوەى ناسەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست". کۆمارى ئیسلامی دواى ١٩٧٩، کە ساڵى سەرکەوتنى شۆڕشەکەى ئەو وڵاتە بووە و، خومەینی دەستى بەسەر جومگەکانى دەسەڵات گرت و، لە ڕێگەى سوپاى پاسدارانەوە پرۆژەى "هەناردەکردنى شۆڕشی ئیسلامی" بۆ وڵاتانى هەرێمایەتى و جیهانی دەست پێ کرد، کە بووە هۆى دەست وەربداتە نێو کاروبارى ناوخۆى زۆربەى وڵاتانى جیهان.

دواى کشانەوەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥، واشنتۆن بە دوو قۆناغ دووبارە سزای تووندی بەسەر تاران سەپاند، کە زۆربەى کەرتە ئابووریی و بازرگانییەکانى ئەو وڵاتەى گرتەوە.