بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەترسی لەنێوچوونی هەلی کاری ٥٠٠٠ کرێکاری چادرمەلو

مەترسی لەنێوچوونی هەلی کاری ٥٠٠٠ کرێکاری چادرمەلو
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2019
noبۆچوون

 

ئەکبەر عەلیپوور سەرۆکی ئەنجوومەنی سینفی کرێکارانی چادرمەلو ئاشکرای کردووە هەواڵی ئەوە هەیە پاشەکەوتی کانی چادرمەلوو سێ بۆ چوار ساڵی دیکە تەواو دەبێ.

 

بە گووتەی عەلیپوور "ئەو هەواڵە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی کرێکارانی ئەو کانە. ئەویش لە کاتێکدا ئێمە نازانین ئەو قسانە ڕاستن یان نا، لەو ماوانەی ڕابڕدوو پارەیەکى زۆریان بۆ ئەو کانانە خەرج کردووە، ئەگەر بڕیاڕ وایە کارەکە تەواو بێت بۆچی وا دەکەن و ئەگەریش نا بۆچی کرێکاران دەترسێنن و لە داهاتوو بێ هیوایان دەکەن".

٥ هەزار کرێکار بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەو کانەدا کار دەکەن، بە ئەژمارکردنی بنەماڵەکانیان ژیانی ١٢٠٠٠ کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ گرێدراوی ئەو کانەیە. چادرمەلو یەکێک لە گەورەترین کانەکانى ئێرانە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەکبەر پووردا هاتووە "گریمانەى ئەوە دەکرێ بەرپرسان داخرانی ئەو کانە بکەنە هۆکاری کەمکردنەوەی کرێکاران". هەروەها باسیشى لەوە کردووە کە ئەوان لە ئەنجوومەنی سێنفی دژى هەر کەمکردنەوەیەکی کرێکارانن و "ئەگەر بڕیاڕ هەبێ ڕێژەی کرێکاران کەم بکرێتەوە، باشتر وایە بە خانەنشینکردنی پێشوەختە ئەو کرێکارانەی ٢٠ ساڵ تەمەنی کاریان هەیە ئەو ئامانجە وەدی بهێنن".

تەنیا ڕیگەی کەمکردنەوەی کرێکاران، ڕەزامەندی دەربڕینە لەگەڵ خانەنشیینی پێشوەختە و ئەگەر نا هیچ جۆرە کەمکردنەوەیەکی کرێکاران ڕێگەپێدراو نییە. ئەکبەرپور لە کۆتایی قسەکەیدا گووتى: واباشترە بەرپرسان لە جێگەی بڵاوکردنەوەی دەنگۆ، لەبیری پاراستنی پیشەی کرێکاراندا بن لە یەکە قەدیمییەکانی وەک چادرمەلوو.

چادرمەلوو