بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران بەنیاز بووە کۆمەڵێک چالاکڤانى ئەهوازى تیرۆر بکات

ئێران بەنیاز بووە کۆمەڵێک چالاکڤانى ئەهوازى تیرۆر بکات
AvaToday caption
posted onFebruary 12, 2019
noبۆچوون

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى سازدانى کۆنگرەى وارشۆ لە پایتەختى لهێستان (پۆڵەندا)، حکومەتى ئەو وڵاتە ڕێگرى لەژمارەیەک چالاکڤانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران دەگرێت بەشداریی کۆنگرە چاوەڕوانکراوەکەى ئەم مانگە بکەن، چونکە وەک بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە "ژیانیان لەمەترسیدایە".

 

لە لێدوانێکیدا بەتۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، تەها ئەلیاسین جێگری ڕێکخراوى ئەوروپی ـ ئەهوازی بۆ مافى مرۆڤ ڕایگەیاند "کاتێک بە ڕێ کەوتوون بۆ وارشۆ تا بەشداریی کۆنگرە چاوەڕوانکراوەکەى ئەم مانگە بکەن، لە فرۆکەخانە ڕاگیران". گووتی "بەپێی ئەو زانیارییانە پێ دەچێت ئێران بەنیازى کردەوەى تیرۆرکردنى ژمارەیەک ئەهوازی بێت".

ئەلیاسین ئاماژەى بەوەش داوە "ئەوەى لەو پرسە ڕوویداوە، ئاسایشى پۆڵەندا پێیان گووتوون ژیانیان لە مەترسیدایەو، ئەگەرى ئەوە هەیە ئێران لەپشت هەوڵێکى تیرۆرکردنى ژمارەیەک ئەهوازی بێت لەپایتەختى ئەو وڵاتە". بۆیەش ڕێگریی لەو کەسایەتیانە کراوە لە فرۆکەخانەى وارشۆ بچنە دەرەوەو، هاوکات خراونەتە ژێر چاودێرى وردەوە.

ئەو چالاکڤانە ئەهوازییە ئەوەشى ئاشکرا کردووە "ناتوانن بەشدارى کۆنگرەى نێودەوڵەتى لەبارەى ئاشتى و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکەن، بەو هۆیەوەش بلیتی گەڕانەوەیان بۆ دابین کراوە، تا بگەڕێنەوە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەى لێی هاتوون". جێگری ڕێکخراوى ئەوروپی ـ ئەهوازی بۆ مافى مرۆڤ جەختى لەوەش کردووەتەوە "باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتانەى ئەهوازییەکان لێوەى هاتوون، هەماهەنگییان لەگەڵ بەرپرسانى پۆڵەندا کردووە، تاوەکو بەسەلامەتى بگەرێنەوە وڵاتەکانیان".

دوا بەدوای ڕاگەیاندنەکەى مایک پۆمپئۆ، وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى تایبەت لەپرسى ئاسایش و ئاشتى بۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کۆمارى ئیسلامی تووشى هیستیریا بووە، لەو کۆنگرەیە. زۆربەى چاودێران پێیان وایە "گرنگترین کەیسەکان ئەو کۆنگرە چاوەڕوانکراوە کە بڕیارە لە ١٣ و ١٤ ئەم مانگە بەرێوە بچێت، تایبەتن بەئێران". تا ئێستاش بانگهێشتنامە بۆ ٧٠ وڵات و کۆمەڵەو گرووپی نێودەوڵەتى ڕەوانە کراوە، بەشێک لەوانەش وڵاتە عەرەبییەکانن وەک (میسر، ئیمارات، سعودیە، بەحرەین، مەغریب و ئەردەن).

لەلایەن خۆیشیانەوە ١٢ پارتى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە ڕێگەی نامەیەک بۆ پۆمپئۆ و وەزیرى دەرەوەى پۆڵەندا داواى بەشدارییکردنیان لەو کۆنگرەیەى وارشۆ کردووە.