بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جەیش ئەلعەدل بەرپرسیارێتیی هێرشی چەکداری لە دامن ئێرانشار گرتە ئەستۆ

بەلوچستان
posted onAugust 22, 2025
noبۆچوون

 

ئەمڕۆ هەینی٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گرووپی جەیش ئەلعەدل بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتیی هێرشی سەر دوو ئۆتۆمبێلی نیزامییان لە میحوەری دامن لە شارستانی ئێرانشار لە ئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا لانیکەم پێنج هێزی نیزامیی حکومەت کوژران.

میدیاکانی حكوومەتی تا ئێستا کوژرانی لانیکەم پێنج هێزی نیزامییان پشتڕاستکردۆتەوە. ناوەکانیان بریتین لە:
- سەروان غوڵامڕەزا وەحدانی
- ستوانی دووەم هادی ڕۆیایی
- گروبانی یەکەم محەممەد نوروزی
- گروبانی یەکەم حەسەن تولی
- گروبان محەممەدرەزا ڕەحیمی

دوابەدوای ئەم هێرشە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونی کەشوهەوای ئەمنیەتیی شاری ئێرانشار و بەتایبەت ناوچەی دامن دەکەن. بەكرێگیراوانی ئیتلاعات لەسەر ڕێگاکانی گواستنەوە و خاڵەکانی چوونە ژوورەوەی ئەم ناوچەیە جێگیر کراون.