
دادستانی گشتی و ئینقلابی سەقز ماوەی دەسبەسەرکردنی شێخ زاهید شەهابی برای گیانبەختكردوو شێخ ئازاد شەهابی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش كراوە و بۆ لێپرسینەوەی زیاتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیەتی شاری سنە ڕاگوێزراوە.
بەرەبەیانی ٤ی خاكەلێوەی ساڵی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستی سەقز، هەڵیانکوتایە سەر خانەقای ئازادی لە سەقز و بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی شێخ زاهید شەهابییان دەستبەسەر کرد. ئەم بەکرێگیراوانە سوکایەتیان بە بنەماڵەکەی کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلی تایبەتی خۆیدا گرتووە