بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار شەهید بوون

شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار شەهید بوون
posted onJuly 2, 2026
noبۆچوون

لە تێکهەڵچوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی شاری ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ هێزە دژی‌گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشاردا شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید بوون.

لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا کە شەوی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕ لە گوندی قزقەپان لە سێ کیلۆمیتری شاری پیرانشار ڕووی دا، شەش پێشمەرگە بە ناوەکانی کارۆ هۆرمزیاری، فەردین چەنگیزی، محەممەد خاکی، عەبدوڵڵا محەممەدپوور، توانا عوسمانی و محەممەدئەمین بایەزیدی شەهید بوون.

بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی حدکا، ئەو دەستە لە پێشمەرگەکان لە کاتێکدا بۆ ئەرکێکی سیاسی و تەشکیلاتی ڕاسپێردرابوون، کەوتوونەتە کەمینی هێزێکی زۆر و کۆک‌وپۆشتەی سپای پاسداران.

ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ خوێنی گەشی ئەو پۆلە لە پێشمەرگەکانی شار کە لە ناوچەی پیرانشار لە پێناو ئازادیدا تێکەڵ بە خاکی نیشتمان بوو، هەوێنی سەرکەوتنی دواجاری خەباتی حیزب و نەتەوەکەمان بەسەر دیکتاتۆڕیی کۆماری ئیسلامییە. هاوکات پەنابردنی ڕێژیم بۆ سەرکوت و تێرۆر و تۆقاندن، تەنیا نیشانەی زەبوونی، داماویی زیاتر و پەلەقاژەی کۆتایی سیستمێکە کە لە لێواری ڕووخان دایە و لە ترسی تۆڵەی ڕۆڵەکانی نەتەوە، دەستی بۆ تاوانی قێزەون بردووە.

حدکا دەڵێت: خەڵکی کوردستان و ڕۆڵە خەباتکارەکانی دیکەی نیشتمان ڕێگە نادەن خوێنی بەناحەق‌ڕژاوی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە بەفیڕۆ بچێ.