بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەرکرانی بێهزاد دافعی، نووسەر و بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان

مەریوان
دکتۆر بێهزاد دافعی
posted onMarch 25, 2025
noبۆچوون

دکتۆر بێهزاد دافعی، نووسەری کورد و خەڵکی شاری مەریوان و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لەم شارە دەستبەسەر کرا. کاروان دافعی، برایەکەشی هەر بەم هۆکارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە، بێهزاد دافعی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هاوکات، کاروان دافعی دەرهێنەری فیلم و تەمەن ٢٥ ساڵ و برای بچووکی بێهزاد دافعی لەگەڵ ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەر کراون و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و دۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە.