بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆ لە ناوچە سنوورییەکان کوژرا

بانە
سینا ڕوستەمپوور ، کۆڵبەر
posted onMarch 20, 2025
noبۆچوون

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی سینا ڕوستەمپوور، خەڵکی گوندی هەوارەخۆڵی سەر بە شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. ڕووداوەکە شەوی چوارشەممە لە سنووری سورکێو ڕوویداوە، کاتێک ناوبراو سەرقاڵی کۆڵبەری بووە.

بەپێی سەرچاوەکان، سینا ڕوستەمپوور خێزاندار بووە و خاوەنی منداڵێکە. هەروەها باس لەوە کراوە کە کەسوکارەکەی تا بەیانی هەواڵی کوژرانیان نەزانیوە و تەرمەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕادەستی باوکی کراوەتەوە.

کۆڵبەری پیشەیەکە کە بەشێک لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کارەوە پەنای بۆ دەبەن و لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵا لە ناوچە سنوورییەکان بڕێک پارە پەیدا دەکەن. لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە فەرمی ناناسرێت و هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئەمەش ساڵانە دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٥١ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.