دوای دوو رۆژ دوای گەڕان بە شوێن هاونیشتمانییەکی خەڵک روانسەر تەرمەکەی دۆزرایەوە، ئەو لە نزیک کامێران بە شوێن ئاسەواری مێژووییدا دەگەڕا.
چەند کەس رۆژی ٢ی رێبەندانی ١٤٠٣ لە گوندی سەربناو، سەر بە شاری کامێران، بە شوێن ئاسەواری مێژووییدا گەڕاون، ئەوان تونێلێکیان بە درێژایی ٥٠ مەتر و لە قوڵایی ١٢ مەتری زەویدا هەڵکەندبوو، بەڵام لەودا گیریان کردبوو.
سەعدوڵا نووری، بەرپرسی میراتی کولتوور کامێران، دەڵێت: لە باخێکدا بە شوێن ئاسەواری مێژووییدا گەڕاون، خاوەن باخەکە لەگەڵ کەسێکی دیکە تونێلەکەیان هەڵکەندووە و شەوی رووداوەکە شەریکەکەی کاتژمێر ١٩ چووەتە نێو تونێلەکە و بڕیار بووە کاتژمێر ٢٢ بێتە دەرەوە، بەڵام چونکە هیچ زانیارییەکی لێ نەبووە، خاوەن باخەکە پەیوەندیی بە لایەنە فریاگوزارییەکانی کامێرانەوە کردووە.
بەگوتەی سەعدوڵا نووری، شوێنی رووداوەکە گازی مێتانی زۆری تێدا بووە و تەرمی ئەو کوڕە لە قوڵایی ٧٠ مەتری دایە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەوڵە هێزە فریاگوزارییەکان دوای ٣ رۆژ نەیانتوانیوە تەرمەکەی دەربێنن.
ئەو هاونیشتمانییەی کە گیانی لەدەستداوە خەڵکی شاری روانسەر بووە. هەندێ لە سەرچاوەکان دەڵێن، ئەوان چوار کەس بوون، بەڵام ئەوانی دیکە رزگاریان بووە.
لەم ساڵانەدا بەشێوەیەکی بەربڵاو خەڵک بۆ دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی هەموو شوێنێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کە گومان دەکرێت ئاسەواری تێدا بێت، کۆڵیوەتەوە.
لە ساڵانی رابردووشدا چەندینجار زۆر جاری دیکە خەڵکی دیکە کە بەشوێن ئاسەواری مێژووییدا گەڕاون، تووشی رووداو بوون و گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتی ئێران هەوڵێکی ئەوتۆی نەداوە بۆ ئەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاڵانکاریی بپارێزێت.