بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماشەڵڵا کەرەمی سزای زیندان، غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بەسەردا سەپێندرا

ماشەڵڵا کەرەمی سزای زیندان، غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بەسەردا سەپێندرا
posted onAugust 17, 2024
noبۆچوون

ماشەڵڵا کەرەمی، کۆمار کەرەمی، کە پێشتر بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی" و "چالاکیی تەبلیغیی دژی نیزام"، بە شەش ساڵ زیندان سزا درابوو، جارێکی دیکه ڕووبەڕووی سزا دەبێت و لەلایەن دادگاوه به هەشت ساڵ و ١٠مانگ زیندانیکردن و ١٩ ملیار تمەن غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی مەحکوم دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گرووپی یاسایی "دادبان"، دەرکردنی ئەم حوکمە و بەتایبەتی ئاماژەدانی دادگا بۆ یاسای چڕکردنەوەی سزای تاوانبارانی بەرتیل و گەندەڵی و ساختەکاری و یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بۆ سزادانی مەشاڵڵا کەرەمی، لەکاتێکدایە كە چالاکییەکانی کەرەمی بە هیچ شێوەیەک ئەم دوو یاسایە نایانگرێتەوە.

لە ڕوانگەی یاساییەوە، ماشەڵڵا کەرەمی لە بنەڕەتدا لە دۆخێکدا نەبوو کە بتوانێت بەرتیل، گەندەڵی یان ساختەکاری بکات. دەستی بە هیچ سەرچاوەیەکی داراییی حکومەت و گشتی نەدەگەیشت و بەرپرسیاریەتی نەبووە تا بتوانێ بەرتیل وەربگرێ.

جگە لەوەش، پێدانی پارە لەلایەن کەسانی دیکەوە بە ڕەزامەندیی تەواوەوە كراوە و لە بنەڕەتدا هیچ داواکارییەك نییە كە شكایەت لە ساختەکاری بکات.

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەی دانانی پارەی خێرخوازان و پەیوەندیدارەکان بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە و بۆ سەلماندنی ناشەرعییەتی ئەو پارەیەی کە دراوە، دەبێت سەرەتا ناشەرعییەتی دەستکەوتنی ئەو پارەیە لەلایەن سەرچاوەکانی پارەدانەوە بسەلمێنرێت.

بۆیە گومانی تێدا نییە دەرکردنی حوکمی لەو جۆرە تەنها بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە پاڵپشتیی داراییی خێزانی دادخوازان و فشاری زیاتر بۆ سەر ئەو خێزانانەیه و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.