بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە  دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی ٩٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون

لە  دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی ٩٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون بریندار کراون
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onMay 29, 2024
noبۆچوون

بەپێی ئاماری ئارشیڤکراوی ناوەندی هەواڵی ئاواتودەی، له دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوییەوە بەگشتی ٩٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.

لەم ٩٨ کۆڵبەرە، ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٨١ کەسیش بریندار کراون. جێگای ئاماژەیه ٦ کەس لەو کۆڵبەرانە ک گیانیان لەدەستداوه، تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

 بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ١١ کەس لەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون. دوو کۆڵبەر بە هۆی سەرمابردوویی مردوونه، سێ کۆڵبەر بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕێژیم لە بەرزاییەوە کەوتنەتەخوارەوە، هەروەها کۆلبەرێکی دیکەش بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لەژێر گوشار و قورسایی باری کۆڵەکەیدا گیانی لەدەست داوە.

ئاماری ئارشیڤکراوی ناوەندی هەواڵی ئاواتودەی پیشانمان دەدات که زۆرترین ڕێژەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بووە، و ڕێژەکەی بەم چەشنە ڕاگەیەندراوە؛‌‌ ٤٤٪ی کۆڵبەرەکان لە سنووری نەوسوود ٢١٪ی لە سنووری بانە، ١٥٪ی لە سنووری هەورامان، ٨٪ی لە سنووری مەریوان، ٦٪ی لە سنووری سەردەشت و ٤٪ی کۆڵبەران لە سنووری سەقز کوژراون و بریندار كراون.