بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەماس و جیهادی ئیسلامی بەهۆی دەستدرێژی سێکسی خراونەته لیستەی ڕەشی یەکێتیی ئەوروپا

حەماس و جیهادی ئیسلامی بەهۆی دەستدرێژی سێکسی خراونەته لیستەی ڕەشی یەکێتیی ئەوروپا
ڕەسمی ژمارەیەک له مندال و کچان و ژنانی ئیسرائیل که لەلایەن ئیسرائیلەوه به بارمەته گیرابوون
posted onApril 13, 2024
noبۆچوون

یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لقە سەربازییەکان و هێزە تایبەتەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستینی بەهۆی بەربڵاوی توندوتیژیی جنسی و جێندەری لە کاتی هێرشی تیرۆریستی ٧ی ئۆکتوبەر، خستووەتە لیستی گەمارۆكانی مافی مرۆڤی خۆیەوە.

بەگوێرەی ئەو سزایانە، سەروەت و سامانی گوردانەکانی قەسام، قودس لە یەکێتیی ئەورووپادا بلۆک دەکرێن و تەنانەت گەشتی ئەندامانی ئەو گروپه تیرۆریستانەش بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا قەدەغە کراوه.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەمبارەوه لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەمە پەیامێکی ڕوونە. ئەوانەی کوشتن و دەستدرێژی و سووتاندن و سووکایەتیکردن بە جەستەی کۆرپە و کچ و ژن و پیاو دەکەن و بەبێ ترس تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، دەبێ باجەکەی بدەن".

له هێرشی تیرۆرسیتی ٧ی ئۆکتوبەر بۆ سەر کۆنسێرتێکی موسیقایی له ئیسرائیل، لانیکەم یەک هەزار و ٢٠٠سەد کەس بەدەستی ئەندامانی حەماس کوژراون و دەیان کەسیش به بارمەته گیراون.

بەپێی شایەتی شایەتحالان و هەروەها دانپێدانانی هەندێک له ئەندامانی حەماس که دەستبەسەر کراون، هەر له ڕۆژی هێرشەکه دەیان حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچ و ژنی ئیسرائیلی ڕوویداوه. هەروەها ئەم دەستدرێژیه بۆ بارمەتەکان ڕۆژانه لەلایەن ئەندامانی حەماس دووپات دەبێتەوه.