بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

برینداربوونی لاوێكی بانەی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانی

برینداربوونی لاوێكی بانەی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانی
وێنەی محەممد تۆفێقی
posted onMarch 13, 2024
noبۆچوون

هێزه تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبێ‌هۆ ئۆتۆمبیلی شارۆمەندێکی کوردیان گرته ئامانج که له ئاکامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکه به نێوی "محەمەد تۆفیقی"، به توندی بریندار بووه.

بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو به ئاواتودەی، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ هەتاوی، گەنجێکی کورد بە ناوی "محەمەد تۆفیقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "چۆمان"ی بانە، بە تەقەی چەكدارانی حکوومەت بریندار بوو.

بەپێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، چەكدارانی حكوومەت بەبێ ئاگادار كردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی محەمەد تۆفیقی کردووه که بووەته هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکه برینداربوونی توندی ناوبراو.

هەروەها ئەو سەرچاوه هەواڵه ئاماژەی کرد، بەبێ ئەوەی ئۆتۆمبیلی "محەمەد تۆفیقی" هەڵگری کەلوپەلی قاچاخ یان شتێکی نایاسایی بێت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە و ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانە.