بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پشتیوانییەکان لە خەڵکی ئێران بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبن

پشتیوانییەکان لە خەڵکی ئێران بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبن
posted onJanuary 27, 2019
noبۆچوون

 

گۆڤاری هێل کە یەکێک لە بڵاوکراوەکانی کۆنگرەی ئەمریکایە بابەتێکی بڵاو کردووەتەوە کە نووسەرەکەی " ئالێن گۆڵد" نووسیویەتی پێویستە ئەمریکا و ئوروپا زیاتر هاوکاری خەڵکی ئێران بکەن.

 

لە درێژەی ئەو بابەتەدا هاتووە، ساڵێک پێش ئێستا، هەموو خەڵکی بێبەشی ئێران بە پانەوە هاتنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێران دەربڕن. ئەوە لە حاڵێکدایە کۆماری ئیسلامی خەڵکی ناڕازی سەرکوت کرد. ئەو کۆبوونەوانە بە درێژایی ساڵی ٢٠١٨ درێژەی هەبوو بەڵام بە هەمان شێوە کە خەڵکی ئێران ژیانی خۆیان لە مەترسیدا دەبینی لە هەمانکاتدا خوازیاری داهاتویەکی باشتر و ئازادتر دەبوون بۆیە پیویستە ئەمریکا و یەکیەتی ئەوروپا زیاتر پاڵپشتی ئەو خەڵکە بکەن.

لە درێژەی نووسراوەکەدا هاتووە: لۆژیک وامان پێدەڵێ کە ستەم و غەدرەکان دژی خەڵکی ئێران درێژەیان دەبێت و تەنیا لە حەڵەتێکدا ئەو شتە ڕوو نادات کە تێچووی ئەو کارە بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی زۆرتر بکرێتەوە. نووسەر نوسیویەتی هەر بەو هۆکارەیە پێویستە ئەمریکا و ئەوروپا گوشارەکانیان بۆسەر دەسەڵاتی ئێران زۆرتر بکەن.

لە درێژەی بابەتەکەی گۆڤاری هێڵدا هاتووە: ئەوروپا و ئەمریکا لە پرسی مافەکانی مرۆڤدا گوشارێکی کەمیان خستووەتە سەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و لە ڕاستیدا یەکیەتی ئەوروپا پێش ئەوەی هاوکاری خەڵکی ئێران بکات لەو بوارەوە خەساری پێگەیاندوون. سەبارە بە ئەمریکا نووسیویەتی: پێویستە ئەمریکا ئەگەر بە تەنیاییش بووبێت لە بەرامبەر ئێراندا ڕاوەستێتەوە.

ئەو گۆڤارە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٧ لە ڕاپۆڕتێکی لێکۆڵینەوەییدا لەسەر ئێران نووسیبووی: ئەمریکاییەکان دڵیان بە دیتنەوەی ئەژدیهایەکی دیکە لە دونیادا و کوشتنی نییە، بەڵام بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و هاوکاریکردنی خەڵکی ئێران پێویستیان بە بەکارهێنانی توانایی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتیکە.

لە درێژەی بابەتەکەی هێڵیدا پرسیار کراوە ئاخۆ سیاسەتی ترامپ لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا سەردەکەوێ؟ نیشانەکان پاڵپشتیان پێوە دیارە؟ سەرکۆماری ئەمریکا هاوپەیمانەتییەکی لە دژی کۆماری ئیسلامی درووست کردووە. هاوپەیمانەتییەک بە ڕێبەری عەرەبستان بە خێرایی هەوڵ دەدات بۆ شکست پێهێنانی حوسیەکانی یەمەن کە پشتیوانی نیزامی و ماڵی ئێرانیان لە پشتە.

گۆڕانی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆکاری نیزیکایەتی هێزە جۆراوجۆرەکان لە دژی ئەو وڵاتە. جێگە و پێگەی ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە دابەزین دایە، فڕینی سەرمایەکان لە زیاد بوونە و چینی نێوەڕاست هەستاوەتە سەر پێ.

لە لایەکی دیکە سەرکوت و سێدارە و لێدانی کەمینەکان و قۆڵبەستکرانی ناڕازیان ڕووی لە زیاد بوونە. یەکەمین پرسی گرینگ ئەوەیە پێویستە کۆماری ئیسلامی  دەستی بە سوئیفت ڕانەگات و بەو شێوە ناتوانێ کڕین و فرۆشتنی نەوت بکات و لە لایەکی دیکە هەناردەی نەوتی ئێران ڕاگیرێت و گەمارۆی بخرێتە سەر. لە لایەکی دیکە پێویستە باڵیۆزخانەکانی کۆماری ئیسلامی دابخرێن و هێرشی سایبری بکرێتە سەر بنکە ناوەکییەکانی ئێران و دامەزراوە مووشەکیەکانی ئەو وڵاتە.