بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بە زوویی ناتۆى عەرەبی دەست بە کار دەبێت

بە زوویی ناتۆى عەرەبی دەست بە کار دەبێت
posted onJanuary 21, 2019
noبۆچوون

 

نزیکەى ساڵێکە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبی، باس لە پلانێکى هاوپەیمانییەکى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستى (MESA) دەکات، یاخود وەک خۆى پێی دەڵێت "ناتۆی عەرەبی" چڕتر کردووەتەوە.

 

هەوڵەکانى واشنتۆن لە ناوچەکە بۆ سنووردارکردنى پاوانخوازییە بەردەوامەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێرانە لە ناوچەکە و، هاوکات بەرزکردنەوەى توانا جەنگیی و بەرگرییەکانى وڵاتانى هاوبەشیشە. لەو نێوەندەشدا ئەمریکا سوور بووە لەوەى "پێویستە یەکگرتوویی لەنێو وڵاتانى کەنداوى عەرەبی بەهێز بکرێت، تا هاوپەیمانییە ستراتیژییەکە سەرکەوتوو بێت کە بڕیارە بەم نزیکانە دروست بکرێن".

لەو بارەیەوەش میدیاکانى میسر، لە سەر زارى گوتەبێژى هەرێمایەتى لە نێو وەزارەتى دەرەوە بڵاوی کردووەتەوە "دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکاو مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوە جەختیان لەسەر گرنگى یەکگرتوو نێوان ئەندامانى ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو کردووە".

ئیریکا چاوسانۆ، باسى لەوەش کردووە "ویلایەتە یەکگرتووەکان ئومێدەوارە لایەنە پەیوەندییەکان سوودەکانى هاریکارى بچننەوە و، هەوڵە پێویستەکانیش بگرنە بەر بۆ گەڕانەوەى ئەو یەکگرتووییە لەنێو ڕیزەکانیان". ئەو بەرپرسە ئەمریکییە مەبەستى زیاتر بایکۆتەکانى سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسرە بەرامبەر قەتەر، کەساڵێک زیاترە سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماتى و ئابوورى و سیاسی لەگەڵدا پچڕاوە.

دووپاتیشی کردووەتەوە "یەکگرتوویی ئەنجومەنى هاریکاری کەنداو، گرنگە بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى ستراتیژی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست"، چاوی لەوەش بووە هەر یەک لە میسر و ئەردەنیش پەیوەندیی بەو هاوپەیمانییەوە بکەن. لەلایەکی دیکەشەوە نووسەرێکى ناسراوی عەرەبی لە وتارێکیدا ئاشکراى دەکات "گەشتە دیپلۆماتەکانى پۆمپیۆ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتانى عەرەبی وەک وەزرشی پازدان بەسەر بەربەرستەکانە، بۆ ئەوەى ڕێگرە بەردەوامەکانى بەردەم ئامانجەکانیان هەڵگرن، بۆ ئەوەى بگەنە خاڵى بەرەنگاربوونەوەى ئێران".

عەبدولڕەحمان ڕاشد، سەرنووسەرى ڕۆژنامەى (الشرق الاوسط) هێماى بەوەش کردووە "ڕێگرییەکان پۆمپیۆ بریتی بوون لە کوردەکان، تورکەکان، سوورییەکان و، حکومەت و گرووپەکان و ئیسرائیل و، عێراق و سعودیە و قەتەر، ناوچەکەشى جێ هێشت بێ ئەوەى تەواوى لیستەکەى بەسەر بکاتەوە".

ساڵێکە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبی خەریکى دامەزراندنى ناتۆى عەرەبییە

ساڵێکە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبی خەریکى دامەزراندنى ناتۆى عەرەبییە

 

گووتیشى "چۆن دەتوانێت ئێران گەمارۆ بکات، کە بەردی ئاشەکەى سیاسەتی ئەمریکایە لەبەرامبەر ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەبێ ئەوەى لەسووریا دەریبکات، یاخود پاوانخوازییەکانى لەعێراق کەمبکاتەوەو، لەنێو لوبنانیش بەرەنگاری ببێتەوەو، لەهەمان کاتیشدا ڕێگرى لەتورکیا بگرێت بەسەر ئێران بکرێتەوە، جگە لەوانەش چۆن سعودیە ڕازی بکات نەوتى زیاتر بەبێ نەوتى ئێران بخاتە بازاڕەکان".

ڕاشد لە وتارەکەیدا نووسیویەتى "ئەرکەکەکانى پۆمپیۆ، لە ناوچەکە سەرەڕاى جیاوازیی و ڕەخنەکان و بڕیارە نادیارەکانى سەرۆکەکەى لە کۆشکى سپی، توانى هەنگاوێکى باش بنێت و، پڕۆژەیەکى گەورە لە ڕەوشێکى ئاڵۆزدا جێبەجێ کرد و، ئەمەش بووە هۆى توڕە بوونى ڕژێم لەئێران". ئەوەى ئێرانى زیاتر تووڕە کردووە "کۆنگرە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکایە لە پۆڵەندا (لهێستان) کە بڕیارە لە ڕێبەندانى داهاتوو لە وارشۆ بە بەشدارى هاوپەیمانانى واشنتۆن دژى ئێران بەڕێوە بچێت.

پێشبینى دەکرێت پتر لە ٧٠ وڵاتی جیهان بەشدارى لەو کۆنگرەیە بکەن، کە بە بۆچوونى تاران شکست دەهێنێت،  بەبێ ئەوەى خوێندنەوەى ئەوەى بۆ بکات کە "کۆنگرەیەکى لەو شێوەیە سووربوونێکى گەورەى کۆشکی سپی بە دواوەیە بۆ سنووردارکردنى یەکجارى کۆمارى ئیسلامى".