بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بێ ئەخلاقی حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە و خۆشخزمەتیی وەزارەتی ئیتلاعات

بێ ئەخلاقی حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە و خۆشخزمەتیی وەزارەتی ئیتلاعات
posted onJanuary 14, 2019
noبۆچوون

 

حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران و نوێنەری ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەی ئیسماعیل بەخشی یەکێک لە ڕێبەڕانی کرێکارانی حەوت تەپە سەبارەت بە ئەشکەنجەکرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات، هەوڵ دەدات بە خۆشخزمەتکردنى دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دۆسیەی سێکسی و بێ ئەخلاقییەکەی لە ناوچەی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا پەردەپۆش بکات.

 

فەلاحەت پیشە هەوڵی داوە شوێنەواری گەورەترین دزی ئێران واتە گەندەڵی ١٤٠ هەزار ملیار تمەنی عەلی ئەنساری و موجتەبا خامنەیی لە ناو ببات. فەلاحەت پیشە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٩٤ی پەرلەمان لەگەڵ "ز.ب "هاوسەری یەکێک لە ئەندامانی ستادی هەڵبژاردنی خۆی، پەیوەندییەکی ناشەرعی دەست پێ کرد. دوای هەڵبژاردن و سەرکەوتنی فەلاحەت پیشە لە هەڵبژاردنەکاندا، پەیوەندییەکەى لەگەڵ ژنی هاوڕێکەى چووە قۆناغێکی نوێتر و بە بیانووی قەبوڵبوونی لە یەکێک لە زانستگاکانی تاران "ز.ب" دەبات بۆ تاران.

دوای ئەوەی ژنەکەی گومانی لێدەکا و مۆبایلەکەی چاو لێدەکات، پەیوەندی نێوان فەلاحەت پیشە و "ز.ب"ى مەعشووقى پێ دەزانێ. ساڵێک پێش ئێستاش هاوسەرى "ز.ب" دەچێتە فڕۆکەخانەی مێهراباد بۆ ئەوەى هاوسەرەکەى بهێنێتەوە، لەناکاو لەگەڵ حیشمەتوڵای فەلاحەت پیشە دەیبینێت کە هاوژینەکەی سواری ئۆتۆمبێل کردووە و خەریکە دەیبات بۆ ماڵێکی چۆڵ کە تایبەت بۆ سەرجێی لەگەڵ ئەو ژنە ئامادەى کردووە، هەر بۆیە ١١٠ ئاگادار دەکاتەوە و بە ئامادەبوونی پۆلیس لەو شوێنە، فەلاحەت پیشە پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە کە ئەو ژنە یەکێکە لەوانەى کاری ئیداری هەبووە و هاتووە بە دوای کارەکانی بکەوێت.

بەدواداچوون و سکاڵاتۆمارکردن لەو ئەندام پەرلەمانە، ناچێتە پێشەوە و کاریگەرى نابێت و دواجار پیاوە لە "ز.ب" جیا دەبێتەوە و هەر ئەم دەنگۆیانە دەگەنە ئاستێک کە فەلاحەت پیشە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراوێک لە ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا هەوڵى بەدرۆخستنەوەى ئەو هەواڵانە دەدات.

 بە هۆی کەشی بوومەلەرزەی ساڵی ڕابردوو لە کرماشان، دۆسیەی بێ ئەخلاقی فەلاحەت پیشە پەراوێز دەخرێت، هەر بۆیە ناوبراویش کەڵک لەو دەرفەتە وەردەگرێت و بە لەبیرچوونی ئەو پرسە لە لایەن میدیاکانەوە لە تارانسەر ماڵێک بۆ مەعشوقەکەی بەکرێ دەگرێت.

ئێستا فەلاحەت پیشە بە ڕەتکردنەوەی ئەشکەنجەکرانی ئیسماعیل بەخشی و گەندەڵی عەلی ئەنساری، هەوڵ دەدات بە تێپەڕبوونی کات و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان، هەوڵى پەردەپۆشکردن و داخستنى دۆسییە بێ ئەخلاقییەکەى دەدات و بە نێزیکیش لەو باڵە گەندەڵەى ڕێژیم و ئیتلاعات داهاتووی سیاسی خۆی دەستەبەر بکات.

لەم نێوەدا فەلاحەت پیشە بوونی میدیای ئازادی لەبەرچاو نەگرتووە. لە ئەگەری ڕەتکرانەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن فەلاحەت پیشە ئاڤاتودی ناچار دەبێ ناوی تەواوی مەعشوقە مێردارەکەى و ناونیشان و زۆر وردەکارى دیکەیشى لێ بڵاو بکاتەوە.