بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆپۆزسیۆنى کوردی و هەرێمى کوردستان دەکات

وەزیری ئیتلاعاتی کۆمارى ئاخوندى گوتووشیەتى کە:
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2022
noبۆچوون

 🌐  ئاڤاتودەی

پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی کۆمارى ئاخوندى لە کۆبوونەوە ئەنجوومەنى تەئمینی پارێزگای سنە، هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەسەر ئەوەى کە دژی ڕێژیمی ئاخوندى خەریکى کار و تێکۆشانن.

 

وەزیری ئیتلاعاتی کۆمارى ئاخوندى گوتووشیەتى کە:

▫️ چەند کەسمان لەسەر هەوڵدان بۆ تەقاندەوەى دامەزراوە هەستیارەکانى ئیسفەهان و کردەوەى دژە ئینقیلابی و لە حیزبی کۆمەڵە دەستبەسەر کردووە.

▫️ ئەو وڵاتانەى کە بوار بۆ ئەم کارانە دژى کۆمارى ئیسلامى خۆش دەکەن، دەبێت چاوەڕوانى تاوانەکەشى بن.

▫️ ئیتلاعات ئاگادارى جووڵەی دووژمنەکانیەتى و بە توندترین شێوە تۆڵەیان لێ دەکاتەوە.

▫️ حیزبە تیرۆریستییەکانى دژبەرى ئێران (مەبەستى ئۆپۆزسۆنیى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە)، نۆکەرى دەستی وڵاتانی ئیسرائیل و وڵاتانى دیکەن.

▫️ هەرێمى کوردستانیش وەک شوێنى مانەوەى ئەم گرووپ و حزبانەى دژ بە کۆمارى ئیسلامى، دەستى هەیە لە پشتیوانیکردنى ئەم گرووپ و حزبانە و ئیسرائیل کە لە پشتیانە بۆ ئەوەى دزە بکەنە ئێران.

▫️ ئێمە بە ئاسانى ڕێگە نادەین هەر کارێک پێیان خۆش بێت بیکەن!