بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات و سوپا لە ژێر ناوى سەلەفى هێرش دەکەنە سەر خەڵکی جوانڕۆ

ئیتلاعات و سوپا لە ژێر ناوى سەلەفى هێرش دەکەنە سەر خەڵکی جوانڕۆ
AvaToday caption
posted onDecember 31, 2021
noبۆچوون

سوپای تێرۆریستیی پاسداران لە ڕێگەی بەکرێگیراوانی تایبەتی خۆی بە ناوی ڕەوتی سەلەفی جیهادییەکان، هەوڵی ناسەقامگیری و نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و تێکدانی فەرهەنگی کوردی لەنێو شارەکانی کوردستان دەدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، شەوی  چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، چەند بەکرێگیراوێکی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری جوانڕۆ بە چەکی گەرم و سارد، هەڵیانکووتاوەتە سەر دوکان و بازاڕی خەڵک و چەند هاووڵاتیشیان بریندار کردووە.

ئەم چەکدارانە بە ئاشکرا بە چەکی کڵاشنیکۆف و قەمە و شمشێر لەنێو شاردا هێرش دەکەنە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک بە بیانووی بێڕێزیکردن بە ئیسلام و ئەمە لە کاتێکدایە دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەم بەکرێگیراوانەی سوپا ناکەن.

شایانی باسە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێزگرتن لە بەها نەتەوەیی و باوەڕە ئایینییەکان و کولتووری پێکەوەژیان پێشەنگن و ئەو بەکرێگیراوانەی ڕێژیم لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ تێکدانەی ئەو کولتووری پێکەوە ژیان و فەرهەنگی کوردانەی کوردستان هان دەدرێن و پشتیوانیی دەکرێن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم تاقم و دەستە ئاژاوەگێڕانەی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی جیاجیادا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و هەر ڕۆژێک بە پاساوێک بە هەموو جۆرە چەکێک هەڵدەکوتنە سەرخەڵک و ئاژاوە دەنێنەوە و تا ئێستاش چەندین کەس لە شارەکانی کوردستاندا بە دەستی ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.