بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس لە مەهابادەوە بۆ پیرانشار

گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس لە مەهابادەوە بۆ پیرانشار
AvaToday caption
posted onMay 18, 2021
noبۆچوون

سوپای تیرۆریستى پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە هاوبەشی، هێز و چەکوچۆڵێکی قورس و مامناوەندییان لە شارى مەهابادەوە بەرەو سنوورەکانی پیرانشار گواستووەتەوە.

ئەم هێزە هاوبەشەی سوپا و ئەرتەش کە دوێنێ دووشەممە ٢٧ی گۆڵانی ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی، بەچەکوچۆڵی قورس و مامناوەندی و لە شاری مەهابادەوە چوونەتە ناوچە سنوورییەکانی شاری پیرانشار، بە پێى زانیارى گەیشتوو ئەم کارەى کۆمارى ئیسلامى بۆ قایمکردنى سنوورەکانى ڕۆژهەڵاتە دژى ئۆپۆزسیۆن و حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان کە چەندین ساڵە دەستیان بە پێشمەرگەناردنەوە و ڕاسان کردووە بۆ نێو خودى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

ئەو هێزانەی ڕێژیم کە لە ڕێگەى باڵەفڕیشەوە چاوەدێری دەکران، بەشێکە لە پڕۆسەى تۆکمەکردنى سنوورەکان ڕۆژهەڵات کە کۆمارى ئیسلامى دەمێک ساڵە دەستى پێ کردووە و بە بەردەوامە سەرقاڵى گواستنەوەى چەک و چۆڵى قورس و ناردنى هێزە بۆ ناوچە سنوورییەکان، ئەمە بەدەر لەوە کە کەشێکی میلیتاریزەکردنى بۆ تۆقاندنی خەڵکی کوردستان دروست کردووە.