بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەسایەتی ساڵ

 

کۆنفڕانسی هاوبه‌شی زانکۆی کوردستان و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو

کۆنفڕانسی هاوبه‌شی زانکۆی کوردستان و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو
posted onDecember 15, 2018
noبۆچوون

 

دووه‌م کۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوان سێ زانکۆی کوردستان و پۆله‌تکنیک و سلێمانی به‌ به‌شداریی به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان و فه‌ردین ئه‌خلاقیان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌قز و بانه‌ له‌ هۆتێل تایتانیکی پارێزگاى سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو.

 

ته‌وه‌ری کۆنفڕانسه‌ هاوبه‌شه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌جێندای ستراتیژییانه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی سه‌رده‌م بوووه‌ و هه‌ر له‌ ده‌ستپێکی کۆنفڕانسه‌ هاوبه‌شه‌که‌دا سه‌ره‌تا دوکتۆر ئاڵا فه‌ره‌یدوون عه‌لی سه‌رۆکی زانکۆی پۆله‌تکنیکی سلێمانی وتاری پێشکه‌ش کرد و پاشان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان (سنه‌) سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ری کۆنفڕانسه‌که‌ دوا و پاشان په‌نێلێکی زانستی بۆ تاوتوێکردنی سزاکانی ئه‌م‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران به‌ڕێوه‌ چوو. له‌و په‌نێله‌ زانستییه‌دا کارتێکه‌ریی لێکه‌وته‌کانی سزاکانی ئه‌م‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران و پاشهاتی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئاکادیمییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا.

بە پێى هەواڵى کوردپرێس، هه‌ر له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا جێگری کاروباری توێژینه‌وه‌ییی کۆلێژی زانسته‌ مرۆیییه‌کانی زانکۆی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: 29 وتاری زانستی نێردراوه‌ته‌ کۆنفڕانسه‌ هاوبه‌شه‌که‌ و خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوه‌. له‌و کۆنفڕانسه‌دا فه‌ردین ئه‌خلاقیان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستانی سنه‌ ڕای‌گه‌یاند: چه‌ند ساڵێکه‌ زانکۆی کوردستان له‌ شاری سنه‌ و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی باشیان ده‌ست پێ کردوووه‌ و کۆنفڕانسی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین و گۆڕینه‌وه‌ی مامۆستا و خوێندکارمان هه‌بوووه‌ و به‌نیازین په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانیشین.

ئه‌خلاقیان به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی زانکۆکانی زانی که‌ چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بدۆزنه‌وه‌ و گوتیشی: پێویسته‌ زانکۆکان باس و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر کێشه‌کان بکه‌ن بۆیه‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ی هۆتێل تایتانیکیش به‌ هه‌مان نیاز پێک هێنراوه‌.

سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان زیادی کرد: مه‌رج نییه‌ یه‌ک کۆنفڕانس هه‌موو کێشه‌کان چاره‌ بکات به‌ڵام ئه‌م کۆنفڕانسه‌ وەک سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکێک خوێندنه‌وه‌ بۆ قه‌یران و کێشه‌کان ده‌کات و ڕێگا خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان له‌ داهاتوودا.