
عەلى ڕۆستەمى تەمەن ٣٣ ساڵە پەناخوازى سیاسى و کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەگەڵ بنەماڵەکەى، دواى پێنج ساڵ چاوەڕەوانى بۆ بوونە پەنابەر لە شارى بیلبین کانتۆن برێنى سویس، وەڵامى ڕەتى وەرگرت و ئێستا لەبەردەم مەترسى دیپۆرتکردنەوەیە بە کۆمارى ئیسلامى.
عەلى ڕۆستەمى کە خاوەن هاوسەرێکى نابیست و ٣ منداڵە، چەندین ساڵ ئەندامى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران بووە.
ڕێکخراوى پەنابەرى سویس تا ئێستا چەندین کەیسى پەیوەست بە دژبەرانى چالاکى کۆمارى ئیسلامى ڕەت کردووەتەوە و فەرمانى جێهێشتنى خاکى سویسى پێ داون هەروەک عەلى.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێى بەدواداچوونەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، عەلى ڕۆستەمى ئەگەر بێت و بگەڕێتەوە ئێران، بۆ ماوەیەکى درێژ ڕووبەڕووى زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى یا ئیعدام دەبێتەوە!
پاڵپشتیکردنى ئەم پەناخوازە کارێکى ئینسانى و دژایەتییە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى خوێنڕێژ