بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پلانی نوێی ئیسرائیل دژ بە سوپای قودس و حیزبوڵا

پلانی نوێی ئیسرائیل دژ بە سوپای قودس و حیزبوڵا
سوپای قودس لە ڕێگەی حیزبووڵای لوبنان هەوڵی گورزلێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیڵ دەدات
posted onDecember 10, 2018
noبۆچوون

 

وەزارەتی دیفاعی ئیسرائیل پلانێکی نویێ بە دەستەوە بۆ ناکامکردنی هەوڵەکانی سوپای قودسی ئێران و حیزبووڵا دژ بەو وڵاتە

 

"یوکانا ویسر" لە بابەتێک دا کە لە ماڵپەڕی سەرەکی تۆڕی هەوڵی گشتی ئیسرائیڵ بڵاو بووتەوە وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیە ئاوا باس دەکات:

قەڵغانی باکوور نمونەیەک لە ستراتیژی پارێزگاریکارانەی ئیسرائیلە دژی شەڕی ناموتەقارینی ئێران. ئامانج لەو هەڵمەتەی سوپاى ئیسرائیڵ لە سنورەکانی باکووری ئەو وڵاتە لەنێوبردنی تەواوی تونێلە هێرشبەرەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبووڵای لوبنانە کە بە پاڵپشتی ماڵی سوپای پاسداران درووست کراون.

بە گووتەی یوکانان ویسر سوپای قودس لە ڕێگەی حیزبووڵای لوبنان هەوڵی گورزلێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیڵ دەدات ئەویش بە پێڕەویکردن لە شێوازی شەڕی نابەرامبەر. ئەفسەرێکی پلەبەرزی سوپاى ئیسرائێل کە چاوەدێری هەڵمەتی قەڵغانی باکوور دەکات دەڵێ: ئەو تونێلانە ساڵی ٢٠١٤ بە کەڵکوەرگرتن لە کۆمەڵیک ئامرازی لەرزەناس و سیستەمە دەنگدارەکان ئاشکرا کراوە.

 سوپاى ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ڕۆبۆتێک لە یەکێک لە تونێلەکانی باکوریترین شوێنی ئیسرائیڵ جێگیر کراوە.

دوای ئەوەی دوو تیرۆریستی حیزبوڵا لە دووربینی ڕۆبۆتەکە نیزیک دەبنەوە تەقینەوەیەک ڕوودەدات و چەکدارەکان دەست دەکەن بە هەڵاتن. بە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە سوپای قودس و چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان شۆک بوونە و تا ئێستا نەیانتوانیوە وەڵامی ئەو کارەی ئیسرائیل بدەنەوە.