بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ٢٢% دابەزی

دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ٢٢% دابەزی
AvaToday caption
posted onDecember 20, 2020
noبۆچوون

بانکی ناوەندی عێراق بە ئامانجی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢١ لە دوای داڕمانی بەهای جیهانی نەوت، نرخی فرۆشی دۆلاری ئەمریکایی بۆ بانک و بازاڕەکانی دراو لە ١١٨٢ دینارەوە بۆ ١٤٦٠ دینار بەرز دەکاتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە بە مەبەستی قەرەبووی کورتهێنانی داهاتە نەوتییەکان بە هۆی داڕمانی بەهای نەوت، نرخی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکا بە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ١١٨٢ دینارەوە هەتا ١٤٦٠ دینار زیاد دەکات.

بانکی ناوەندی عێراق هۆی سەرەکی کەمکردنەویە بەهای دیناری عێراقی بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دوای داڕمانی بەهای جیهانی نەوت گەڕاندۆتەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئەو قەیرانە ماڵیەی کە عێراق بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا تووشی بووە، بەهای نەوت و لە ئەنجامدا داهاتی نەوتی کەم کردووەتەوە. هەر بۆیە ئێمە دەگەڵ کورتهێنانی بودجە ڕووبەڕووین.

پارەى عێراقى

هێنانە خواری بەهای دراوی نەتەوەیی هەوڵێکی پێشگیرانەیە بە مەبەستی پێشگرتن لە لەناوچوونی پاشەکەوتی دراوی دەرەکی عێراقی و هەروەها هاوکاریکردنی دەوڵەت بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی.

بانکی ناوەندی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا بەهای نوێی دیناری عێراقی ڕاگەیاندووە. بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، فرۆشتنی دۆلار بە وەزارەتی دارایی بەرامبەر دەبێ دەگەڵ هەر دۆلارێک بە ١٤٥٠ دینار بەڵام فرۆشتن بە بانکەکانی دیکە، دۆلارێک بە ١٤٦٠ دینار دەبێ و بۆ خەڵکی ئاسایی بە نرخی ١٤٧٠ دیناری عێراقی دەبێت.

دەگووترێت، ٩٥ لەسەدی داهاتی عێراق پێوەستە بە فرۆشی نەوتەوە. دوایین کەمبوونەوەی بەهای دینار لە مانگی دێسامبری ٢٠١٥ ڕوویدا. عێراق لەو کاتەدا نرخی فرۆشتنی دۆلاری لە ١١٦٦ بۆ ١١٨٢ بەرز کردەوە.