بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەناردەکردنەوەى نەوتی کەرکوک شکستێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی

هەناردەکردنەوەى نەوتی کەرکوک شکستێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی
ئەمریکا: هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوکەوە بە قازانجی گەمارۆ سەپێندراوەکانی سەر ئێرانە.
posted onNovember 21, 2018
noبۆچوون


عێراق هەناردەکردنی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ تورکیەی دەست پێ کردووەتەوە. ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی عێراق دوای دانانی گەمارۆکانی ئەمریکا دێت بۆسەر ئێران.

 

هێڵی نەوتی کەرکوی لە هەرێمی کوردستانەوە تێدەپەڕێ و ڕۆژانە ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو هێڵەوە دەنێردرێتە بەندەری جەیهان لە دەریای مەدیتەرانە. هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بە هۆی گرفتەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان ماوەی ساڵێک بوو ڕاگیڕابوو. لەو ماوەیەدا ئەو نەوتە لە ڕێگەی دوو دەسەڵاتداری کورد و کۆمپانیایەکی گرێدراو بە سوپای پاسداران هەناردەی ئێران دەکرا.

دوای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێی بەغدا و ڕیککەوتنی لەگەڵ هەولێر لەسەر داخوازی ئەمریکا هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیە لە ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵەوە دەستی پێ کردووەتەوە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز ساڵێک پێش لەو ڕێککەوتنە نوێیە، ڕێژەی هەناردەی نەوتی کەرکوک ٣٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتویەتی "هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان، لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل دەبێت".