بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عوسمان مستەفاپور گەڕایەوە ڕیزی پێشمەرگە

عوسمان مستەفاپور گەڕایەوە ڕیزی پێشمەرگە
AvaToday caption
posted onMay 29, 2020
noبۆچوون

ماندێلای کوردستان، عوسمان مستەفاپور کە ماوەی ٢٨ ساڵ لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر بوو ، دوای چەند حەوتوویەک لە ئازاد بوونی جارێکی دیکە  هاتەوە باشوری کوردستان و گەڕایەوە ڕیزی هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

 

عوسمان مستەفاپور لە کاتی گەڕانەوەی بۆ حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندووە من وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەری خەبات دابوومە و ئێستا هاتوومەوە ناو حیزبی دێموکرات بۆ ئەوەی درێژە بە خەباتەکەم بدەم.

 

لە کاتی چوونەوەی بۆ ڕیزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عوسمان مستەفاپور لە لایەن  مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی  و وەفدێکی باڵای حدکا پێشوازی لێکرا.

شایانی باسە ، عوسمان مستەفاپور مانگی پووشپەڕی ساڵی ٧٠ی هەتاوی لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەستبەسەر کراو  دواتر بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبی دێموکرات و شەڕ بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحکوم کرا.

سزای ئێعدامی ئەو بەندکراوە کوردە لە دادگای پێداچوونەوە بە دوو حوکمی ٢٥ ساڵ و ١٠ ساڵی زیندانی گۆڕا. لە ماوەی ٢٨ ساڵ زیندانی، عوسمان مستەفاپور تەنانەت یەک ڕۆژیش مرەخەسی پێ نەدرا. عوسمان مستەفاپور تەمەنی ٥٣ ساڵە و خەڵکی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.