بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕیبەری دژبەرانی دەوڵەتی ڤەنزوێلا هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ناردنی بارە و نەوت بۆ ئەو وڵاتە

ڕیبەری دژبەرانی دەوڵەتی ڤەنزوێلا هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ناردنی بارە و نەوت بۆ ئەو وڵاتە
AvaToday caption
posted onMay 22, 2020
noبۆچوون

خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری دژبەرانی دەوڵەتی ڤەنزۆئێلا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ گووتی: ناردنی سووتەمەنی لە لایەن کۆماری ئیسلامی بۆ ڤەنزۆئێلا، هۆشدارێکە بە ئێمە و ئەمریکای ناوەڕاست.

 

نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامی  بە هەڵگرتنی نەوت لە ڕێگەی چوون بۆ ڤەنزۆئێلان و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەنە ئەو وڵاتە. ئەمریکا بە تووندکردنەوەی گوشارەکان دەیهەوێ نیکۆلاس مادۆرۆ لە دەسەڵات نەهێڵێت و ناردنی نەوت بۆ ڤەنزۆئێلای لە لایەن کۆماری ئیسلامی مەحکوم کردووە.

خوان گوایدۆ کە لە لایەن دەیان وڵاتی جیهان  بەتایبەت ئەمریکا وەک سەرکۆماری کاتی ئەو وڵاتە بە فەرمی ناسراوە ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانی ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی و بوونی ئەو وڵاتە لە ڤەنزۆئێلاین و پێمان وایە ئەوە هەڕەشەیە لەسەر ئەمنیەتی خەڵکی ڤەنزۆئێلا و ئەمریکای لاتین.

زانیاریەکانی ناوەندێکی شوێنهەڵگرتنی دەریایی بە ناوی " رفینیتیو ایکون" دەریدەخات پێنج نەوتهەڵگر کە هەڵگری ١.٥ نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانن بە ناوەکانی فورچون. فارست، پتونیا، فاکسون و کلاول لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لە کاناڵی سوئیز تێپەڕیون.

ئەمریکا بۆ ڕێگری کردن لە چوونی ئەو نەوتهەڵگرانە بۆ ڤەنزۆئێلا چەند کەشتی شەڕکەری بەرەو زەریای کارائیب بەرێکردووە.