گواستنەوەی هیوا بەهین بۆ زیندانی ورمێ، بنەماڵەکەی نیگەران کردووە
هیوا بەهین، هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان، بە هۆکارێکی نادیار بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە.
هیوا بەهین، هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان، بە هۆکارێکی نادیار بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوای بانگکردنی تەلەفۆنیی "ئەبووبەکر مەعرفەت" باوکی "ئەمین مەعرەفەت" لە گیانلەدەستدراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەشیان دەسبەسەر و دوای ٤٨ کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەکردن، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.
ئێوارەی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هوژەبری، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "قولیان"ی سەر بە سنە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و بە تێپەڕینی ٤ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
دکتۆر بێهزاد دافعی، نووسەری کورد و خەڵکی شاری مەریوان و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لەم شارە دەستبەسەر کرا. کاروان دافعی، برایەکەشی هەر بەم هۆکارە دەستبەسەر کراوە.
بەبۆنەی نەورۆزەوە، لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهەنگ و ڕێوڕەسم بەڕێوەچوون. سەرەڕای هەوڵەکانی دەسەڵاتداران بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەکان، خەڵک بەشدارییەکی بەرچاوی لە ئاهەنگەکاندا کرد.
شنۆ محەممەدی و ئاریوان شاكری، دوو چالاكی مەدەنیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سنە دەستگیر کران.
دانیشتوانی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان، بە هەوڵ و کۆششی خۆیان نزیکەی هەزار و ٥٠٠ نەمامیان لە دەوروبەری گوندەکەیاندا چاند. بە وتەی خۆیان، ئەم هەنگاوە دەستپێکی پرۆژەیەکە بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەکەیان.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەیوەندیی لەگەڵ رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەستگیرکراون، هەڵکشاوە و هێزە ئەمنییەکانی مەریوان گوشاریان لەسەر خەڵکی گوندی "نێ" بۆ رێگری لە بەڕێوەچوونی رێوڕەس
بارانی بە خوڕی رۆژی هەینی لە هەردوو پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی هەستانی لافاو و ئەمەش زیانی ماڵی زۆری بە خەڵک گەیاندووە.