فەرمانی دەستگیرکردنی شێخ زاهید شەهابی خەڵکی سەقز درێژ کرایەوە
دادستانی گشتی و ئینقلابی سەقز ماوەی دەسبەسەرکردنی شێخ زاهید شەهابی برای گیانبەختكردوو شێخ ئازاد شەهابی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە.
دادستانی گشتی و ئینقلابی سەقز ماوەی دەسبەسەرکردنی شێخ زاهید شەهابی برای گیانبەختكردوو شێخ ئازاد شەهابی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە.
هێزەکان لە پارێزگای سنە دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ سمۆرەدا گرت کە لە دارستانەکانی بانە ڕاو کرابوون و بە قاچاخ بەرەو تاران دەبران بۆ فرۆشتن. لەم ڕووداوەدا کەسێکیش دەستگیر کرا.
لە زنجیرەیەک دیداری گرنگدا لە هەولێر، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ هەریەک لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد.
لە مەریوان ژنێکی دووگیانی ٢٨ ساڵ تەمەن لە نەخۆشخانەی بووعەلی گیانی لەدەستداوە، بەڵام خێزانەکەی دەڵێن، ئەو بەهۆی کەمتەرخەمیی و هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەستداوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایە، بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ سەعید دەستگیری ئەندازیاری عومران و شارسازی کە خاوەنی زیاتر لە بیست ساڵ ئەزموون بوو، لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەیەک لە گوندی ئێرانشای سەقز، بە هۆی ڕووداوی کار و کەوتنە ژێر ئامێری غەڵتەک گیانی لەدەست دا.
یەکەمین خولی کێبڕکێی "خەڵاتی قەڵەمی هەژار" لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و خەڵاتەکە بەو نووسەر و توێژەرانە دەدرێت کەوا لە بواری پرس و توێژینەوە کوردییەکاندا، چالاکی دەکەن.
لە ڕووداوێکی نامۆدا لە قوتابخانەیەکی کچانەی شاری مەڵگشای سەر بە پارێزگای ئیلام، سێ قوتابی هەستان بە ژەهراویکردنی چوار لە مامۆستاکانیان.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ خاکەلێوە، ئیحسان حەمزەزادە قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "قالوێ" سەر بە شاری بۆکان و دانیشتووی میراوای ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.