Ana içeriğe atla

لاورۆڤ: دەبێت مافى زمانى و فەرهەنگى کوردەکان دابین بکرێت

لاورۆڤ: دەبێت مافى زمانى و فەرهەنگى کوردەکان دابین بکرێت
AvaToday caption
posted onNovember 2, 2019
noyorum

سێرگى لاورۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕوسیە لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ بەرنامەى "تاوتوێکردنى نێونەتەوەیی"ـى کەناڵى "ڕوسیە ٢٤"، باسى کوردەکانى کرد و گوتى "ئێمە دەبێت بەدواى ڕێککەوتننامەیەکەوە بین کە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەماى سەربەخۆیی و یەکپارچەیی هەریەک لەم وڵاتانە (عێراق و ئێران و تورکیە و سوریە) بێت. دەبێت کوردەکان وەک هەر کەمینەیەکى مەزهەبی دیکە، مافى زمانى و فەرهەنگییان وەبەرچاو بگیردرێت و بەدوور بن لە هەر جۆرە هەڵاواردن و جیاوازییەک".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕوسیە و ئەمریکا ڕێککەوتنێکیان هەیە لەسەر دەرچوونى کوردەکان لە سنوورى تورکیە، هەر لەبەر ئەمەش بوو کە سوپاى تورکیە بە فەرمانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوى "کانى ئاشتى" دەست پێ کرد و بە ئامانجى هاتنى تورکیە بۆ قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بۆ نێو ئەو خاکەى کە لە دەستى هێزەکانى سوریەى دیموکرات (هەسەدە) دابوو و لە ئەنجامیشدا سەدان کەسى مەدەنى و شەڕڤان گیانیان لەدەست دا و بە هەزاران کەس ماڵ و حاڵى خۆیان بەجێ هێشت و ئاوارە بوون.

کوردەکان زۆر لەم خواستەى سێرگى لاورۆڤى وەزیرى دەرەوەى ڕوسیە خوازیارینى و چەندین ساڵە خەباتى بۆ دەکەن، چونکە مەبەستى لاورۆڤ تەنیا هەندێک مافى زمانى و فەرهەنگییە و هیچ قسەیەکى لەسەر مافە سیاسییەکانى گەلى کورد نەکرد، هەرچەندە گەلى کوردى وەک "کەمینەیەکى مەزهەبی" ناوبرد کە ئەمەش خۆى بچووککردنەوەى گەلێکى گەورەى نزیک بە ٤٠ ملیۆن کەسییە کە خوازیارى بەدەستهێنانى ئازادى و مافەکانى خۆیانن لە بن دەستى چوار داگیرکەرى کوردستان.