Ana içeriğe atla

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: هێرشە بێ پاساوەکانی ئێران شەرمەزار دەکەین

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: هێرشە بێ پاساوەکانی ئێران شەرمەزار دەکەین
posted onJuly 17, 2026
noyorum

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانبۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین وبەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات".

چەند رۆژێکە چەندین هێرشکراونەتە سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.

لە سنووری سلێمانی هێرشکرایە سەر بارەگای کۆمەڵیشۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبەکە رایگەیاند،"9 پێشمەرگەمان شەهیدبوون و سێی دیکەیش بریندار بوون".

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 8 درۆن لەئاسمانی پارێزگای هەولێر لەلایەن هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون. 

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـیشوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن ومووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 30 شەهید و 138بریندار هەن.