Skip to main content

مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانى بانە و مەریوان ئەنجامدار بوو

مانگرتنەکەى بانە، درێژترین مانگرتن بوو لە مێژووى ئێراندا
AvaToday caption
بانە و مەریوان چوونە نێو ناوچە ئازادەکانى بازرگانییەوە
posted onAugust 29, 2018
nocomment

 

پاش پێنشیارى کۆمسیۆنى ئاسایشى نەتەوەیی پەرلەمان کە بەشێکی لەسەر ڕاپۆرتى ناوەندە ئەمنیەتییەکانى سوپا و ئیتلاعات، پەرلەمانى ئێران بانە و مەریوانى خستنە نێو ناوچە ئازادەکانى بازرگانییەوە.

 

کۆى گەڵاڵەى ٨ ناوچەى ئازادى بازرگانى لە پەرلەمانى ئێران، ٨ پارێزگا دەگرێتەوە کە پێشتر ئیتلاعات دەیهەویست بانەى لێ لابەرێت، بەڵام مانگرتنى ٢٥ ڕۆژەى خەڵکى بانە و پێداگرییان لەسەر خواستەکانیان، بووە هۆى ئەوەى کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ترسى دەستپێکردنەوەى ئەو مانگرتنانە و خۆپێشاندانى خەڵکى کوردستان جارێکى دیکە بانەى خستنەوە نێو ئەو ناوچە ئازادانەى بازرگانى.

مانگرتنى بانە بۆ کردنەوەى خاڵە سنوورییەکان

ئیرادەى یەکگرتووى خەڵکى بۆ بەدیهێنانى خواستنەکان، وەڵامگۆ بوون.  دەبێت بانە وەک نمونەى یەکگرتوویی هەژمار بکرێت.