
AvaToday caption
بانە و مەریوان چوونە نێو ناوچە ئازادەکانى بازرگانییەوە
پاش پێنشیارى کۆمسیۆنى ئاسایشى نەتەوەیی پەرلەمان کە بەشێکی لەسەر ڕاپۆرتى ناوەندە ئەمنیەتییەکانى سوپا و ئیتلاعات، پەرلەمانى ئێران بانە و مەریوانى خستنە نێو ناوچە ئازادەکانى بازرگانییەوە.
کۆى گەڵاڵەى ٨ ناوچەى ئازادى بازرگانى لە پەرلەمانى ئێران، ٨ پارێزگا دەگرێتەوە کە پێشتر ئیتلاعات دەیهەویست بانەى لێ لابەرێت، بەڵام مانگرتنى ٢٥ ڕۆژەى خەڵکى بانە و پێداگرییان لەسەر خواستەکانیان، بووە هۆى ئەوەى کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ترسى دەستپێکردنەوەى ئەو مانگرتنانە و خۆپێشاندانى خەڵکى کوردستان جارێکى دیکە بانەى خستنەوە نێو ئەو ناوچە ئازادانەى بازرگانى.
ئیرادەى یەکگرتووى خەڵکى بۆ بەدیهێنانى خواستنەکان، وەڵامگۆ بوون. دەبێت بانە وەک نمونەى یەکگرتوویی هەژمار بکرێت.