Skip to main content

لە پایتەختى هەرێمى کوردستان کرێکارێکی بۆکانی کووژرا

لە پایتەختى هەرێمى کوردستان کرێکارێکی بۆکانی کووژرا
AvaToday caption
حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت وەڵامگۆى ئەم تاوانە بێت
posted onMay 26, 2019
nocomment

 

کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئومێد قەرەنی کە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و لە شاری هەولێری هەرێمى کوردستان، لە لایەن خاوەن کارەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

 

ئومێد قەرەنی دوای ئەوەی داوای حەقدەستەکەی لە خاوەن کارەکەی دەکات، لە بری پێدانی ماف و حەقەکەی تەقەی لێدەکرێ و گیانی لێ دەستێنرێت. ئەو کرێکارە بۆکانییە دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، بە هۆی سەختى برینەکەی کە گوللەکەی بەر ملی کەوتبوو، ڕۆژی چواری جۆزەردان گیانی لە دەست دەدات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە بە هۆی هەلومەرجی دژواری ئابوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەزاران کرێکاری ئەو بەشەی کوردستان ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە کە بە هۆی جێبەجێنەبوونی یاسای تایبەت بە کرێکارانی کۆچبەر و هەروەها نەبوونی چاوەدێری زۆر جار مافیان پێشێل و یا بە حەقدەستێکى کەم قورسترین کاریان پێ دەکرێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیارە لە گیانى ئەو کرێکارە ڕۆژهەڵاتییە و سەرجەم ڕۆژهەڵاتییەکانى هەرێمى کوردستان و پێویستە وەڵامگۆى دۆخى ژیانیان بێت و ڕێکارە یاساییەکانى ئەم تاوانەش ڕوون و تاوانبار بخرێتە دادگا.