Skip to main content

هیندستان نەوتى ئێران ناکڕێت

هیندستان نەوتى ئێران ناکڕێت
AvaToday caption
هەناردەکردنى نەوتى ئێران بۆ هیندستان ٤٥% کەمی کردووە
posted onFebruary 18, 2019
nocomment

 

هیندستان کە یەکێک لەو هەشت وڵاتانە بوو، لێخۆشبوونی ئەمریکا لە مەڕ گەمارۆکان گرتیەوە، هەتا دێت ڕێژەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئەو وڵاتە کەم دەکات و وەک ڕۆژنامەی تایمز ئیندیا رۆژی ٢٧ ڕێبەندان بڵاوى کردووەتەوە، ئێستا ڕیژەی هاوردەی نەوتى ئێران بۆ ٤٥% دابەزیوە.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ڕێژەی هەناردەی نەوتی هیند لە ئێران ٢٧٥ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا. بەو شێوە، ڕێژەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی هیند بە جیاوازی لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی گەمارۆکان بۆ نیوە دابەزیوە. دەوڵەتی ئەمریکا مۆڵەتێکی شەش مانگەی بە هەشت وڵات دابوو کە بۆ دابینکردنی پێویستییە نەوتییەکانیان وڵاتێکی دیکە دیاری بکەن.

برایان هۆک، سەرۆکی ژووری کاروباری تایبەت بە ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە خوڵی شەش مانگەی لێخووشبوونی کاتی دووبارە نابێتەوە. هاوردەی نەوتی هیند لە ئێران لە مانگی بەفرانباردا بە ڕێژەی دە لەسەد کەمی کردووە. ڕۆیتەرز لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەیدا نووسیویەتی ئێران هیوای وابوو ڕێژەی هەناردەی نەوتی خۆی بۆ هیند لە ڕۆژێ ٥٠٠ هەزار بەرمیل دا رابگڕێت.

گەورە کۆمپانیای هیند "ئیندین ئیویل کورپ" بڕیاڕی داوە ڕێژەی هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێران لە مانگەکانی ئایندەى ئەمساڵ، لە ٥ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ٢ ملیۆن بەرمیل کەم بکاتەوە. دوو کۆمپانیای دیکە هیند بە ناوەکانى "هیندوستان پیترپلیۆم کورپ" و "پاڵاوتگەی مێنگالور و پێترۆلیۆم کور"، لە هەوڵى ئەوە دان ڕێژەی نەوتی خۆیان بۆ یەک ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێژەی گشتی هاوردەی نەوت لە مانگی ژانویەدا چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە کە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو ١٠ لەسەد کەمی کردووە.