Skip to main content

ئیشی گۆرو نیشانەى سوارچاکى بەریتانیاى پێ بەخشرا

ئیشی گۆرو نیشانەى سوارچاکى بەریتانیاى پێ بەخشرا
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2019
nocomment

 

کازۆئۆ ئیشى گۆرو، نووسەرى ژاپۆنى ـ بەریتانى و براوەى خەڵاتى نۆبێڵى ئەدەبیات لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى، لە کۆشکى باکینگهام ئامادجە بوو بۆ ئەوەى لەبەر تەمەنێک دەستکەوتى ئەدەبی خەڵاتى سوارچاکى لە لایەن شازادە چارلزەوە پێ ببەخشرێت.

ئایریش تایمز بڵاوى کردەوە کازۆئۆ ئیشى گۆرو نووسەرى کتێبە بەنێوبانگەکانى "بەجێماوى ڕۆژ" و "هەرگیز جێم مەهێڵە"، بۆ تەمەنێک دەستکەوتى ئەدەبی نیشانەى سوارچاکى پێ بەخشرا و پاش وەرگرتنى خەڵاتەکە گوتى نیشانەى سوارچاک بەشێکى دیکەیە لە "پەیوەندییە خۆشەویستانەکانى لەگەڵ بەریتانیا".

کازۆئۆ ئیشى گۆرو ڕایگەیاند کە ئەو مەراسیمەى لە لایەن شازادە چارلزەوە ئەنجام درا، ئەزموونێکى سەرنجڕاکێش بوو و بارى دەروونى ئەوى بەهێزتر کرد. ئەم نووسەرە ژاپۆنییە کە تا پێنج ساڵى لە ژاپۆن ژیا، دەڵێت "هەموو ئەمانە بەشێکن لە چیرۆکەکانى خۆم، کە لە وڵاتێکى دیکەوە هاتمە ئێرە و گەورە بووم. ئەم نیشانە و مەدالیایە بەشێکە لە خۆشەویستى من بۆ بەریتانیا و فەرهەنگى بەریتانیا. هەمیشە لە فەرهەنگى بەریتانیا وەک فەرهەنگى دوژمن قسە کراوە، بەڵام من ئەم دەرفەتەم هەبوو کە لێرە پیشەیەکى سەرکەوتووم هەبێت. ئەگەر دایک و باوکم زیندوو بوونایە، بێگومان بەم نیشان و مەدالیالیە دڵخۆش دەبوون بۆ ئەو کۆچەى کە بۆ ئەم وڵاتەم کرد".

کازۆئۆ ئیشى گۆرو لەم بارەوە زیاتر قسە دەکات و دەڵێت "هەست دەکەم شوێنى خۆم لە تەنیشت کەسە بەسوودەکانى ئەم کۆمەڵگەیە دۆزیوەتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە مرۆڤە سەرکەوتووەکان بەرچاو ناکەون".

کازۆئۆ ئیشى گۆرو کە لەگەڵ هاوسەر و کژەکەى لە کۆشکى باکینگهام ئامادە بوو، گوتى "هاوسەر و کچەکەم زۆر دڵخۆشن". ئیشى لە بەریتانیا زۆر خۆشەویستە. لەم دواییانەدا بەشێک لە ڕۆمانى "بەجێماوى ڕۆژ" لە لەندەن چووە سەر سەکۆى شانۆ. ئەکادیمیاى نۆبێڵ، کازۆئۆ ئیشى گۆروى لە ساڵى ٢٠١٧ وەک براوەى خەڵاتەکە هەڵبژارد و گوترا "ڕۆمانەکانى ئیشى پەردەیان لەسەر ئیحساسێکى قووڵ و هەستى خەیاڵینى ئێمە لە پەیوەندى لەگەڵ دونیا هەڵداوەتەوە".

کازۆئۆ ئیشى گۆرو لە ساڵى ١٩٥٤ى زایینى لە شارى ناکازاکى وڵاتى ژاپۆن لەدایک بووە و کاتێک ٥ ساڵان بووە، لەگەڵ بنەماڵەکەى هاتووەتە بەریتانیا و لەوە بە دواوە بە زمانى ئینگلیزى نووسیویەتى. یەکەم ڕۆمانى "'بەجێمازوى رۆژ" بوو و دواتریش ڕۆمانەکانى "کاتێک هەتیو بووین" و "هەرگیز جێم مەهێڵە" و "دیمەنى هەڵبزرکاوى تەپۆڵکەکان" و هونەرمەندێک لە دونیایەکى شڵ" و .. نووسى. کازۆئۆ ئیشى گۆرو لە ساڵى ١٩٨٩ بۆ ڕۆمانى "بەجێماوى ڕۆژ" خەڵاتى بوکەرى پێ بەخشرا. ئەم ڕۆمانە چیرۆکى خزمەتکارێکە کە لە ماڵێکى فەرهەنگ بەرزى بەریتانى خزمەت دەکات و کاتێک ئاغاکەى لە ماڵەکەدا دەگۆڕێت، دونیایەکى تازە بە ڕووى ئەم خزمەتکارەدا دەکرێتەوە.

ڕۆمانەکانى "بەجێماوى ڕۆژ" و "هەرگیز جێم مەهێڵە" لە ڕۆمانە بەنێوبانگە ئینگلیزییەکانى بەریتانیان و چەندین جار بوونەتە پڕفرۆشترین و فیلمى سینەماییشیان لەسەر دروست کراوە.