Skip to main content

دوو تەقینەوە بەغداى پایتەختى عێراقیان هەژاند

دوو تەقینەوە بەغداى پایتەختى عێراقیان هەژاند
AvaToday caption
posted onJanuary 16, 2022
nocomment

دوو تەقینەوە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا دەهەژێنێت و، دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش عێراقیش باسیان لەوە کرد کە " چەندین باڵەخانە بەهۆی تەقینەوەکە ئاگری تێبەربووە".

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیاندنێکدا هیمای بەوە کردووە " لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی هەردوو تەقینەوەکە کراوەتەوە".

جەختی لەوەشکردۆتەوە " یەکەم تەقینەوە  لەنزیک بانکی جیهان  لەرێگەی بۆمبێکی دەنگی بووەو، دووهەم تەقینەوە لەنزیک بانکی کوردستان لەگۆڕەپانی واسق بووە".

لەلایەن خۆیەوە فەماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا باس لەبریندار بوونی دوو کەسی کردووە، کەبەهۆی هەردوو تەقینەوەکە لەناوچەی کەڕادە دروستبوونە.