Skip to main content

مەرگى دڵتەزێنانەى ژن و پیاوێکى لاوى خەڵکى ئەهواز لە سنوورى تورکیە!!

مەرگى دڵتەزێنانەى ژن و پیاوێکى لاوى خەڵکى ئەهواز لە سنوورى تورکیە!!
AvaToday caption
posted onJanuary 16, 2022
nocomment

 دوو هاووڵاتى خەڵکى ئەهواز کە دەیانهەویست لە چنگى کۆمارى ئیسلامى ڕابکەن، لە سنوورە کوێستانییەکانى ئێران و تورکیە، پاش تەقەکردنى بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى، ناچار ڕایانکردە نێو کوێستانەکان و لەبەر سەرما و بەفربارین گیانى خۆیان لەدەست دا.

 

یەکێک لەم هاووڵاتیانە ژنێکە بە ناوى موغەینەمى و ئەویتریان لاوێکە بە ناوى نادر سەعدونى بەرەیهى.
ژنەکە ڤیزاى گەیشتنە هاوسەرەکەى لە وڵاتى هۆڵەندا هەبووە، بەڵام بەرپرسانى دادوەرى کۆمارى ئیسلامى بەریان بە چوونەدەرەوەى ئەم خانمە گرتووە. قەدەغەبوونى چوونەدەرەوەى موغەینەمى لە دادگاى ئینقیلاب ـ لقى ١٢ى ئەهواز دەرچووە.

 نادر برەیهیش هاوکارى ژنى براکەى واتە خاتوو موغەینەمى کردووە و ناچاربوون لەبەر یاساغبوونى دەرچوونیان بۆ دەرەوەى وڵات، بە شێوەى نایاسایی سەفەر بکەن تا بگەنە تورکیە و لەوێش بە شێوەى یاسایی ژنە براکەى بگەیێنێتە لاى براکەى لە هۆڵەندا.
لەگەڵ ئەم دوو هاووڵاتییە ١٠ کەسى دیکەیش لە سەرمایان گیانیان لەدەست داوە.