Skip to main content

سووپاى پاسداران لاوێکى ماکۆیی دەکوژن و تەرمەکەی نادەنەوە

سووپاى پاسداران لاوێکى ماکۆیی دەکوژن و تەرمەکەی نادەنەوە
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
nocomment

ڕۆژی چوارشەممە بیست و پێنجەمی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شارومەندێکی کورد به ناوی "ئەحمەد ئارسن" کۆڕی حەسەن خەڵکی گوندی "مولیک" سەر بە پارێزگای ماکو بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی بەخت کرد.

 

هێزەکانی سوپای پاسداران ماڵی "ئەحمەد ئارسن"یان گەمارۆ دا و بە چەکی نیوە قورس و سوک هێرشیان کردە سەری و بە توندی برینداریان کرد،پاشان بە برینداری لە بەتانییەک ئاڵاندوویانە و پاش دوو ڕۆژ هەواڵی مردنی دەدەنە بنەماڵەکەی.

بنەماڵەکەی لە ژێر هەڕەشە و گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ماکوو ناچار دەبن بێ ئەوە تەرمی "ئەحمەد ئارسن" ڕادەستیان بکرێت، مەراسمی سەرەخۆشی بۆ بگرن.  تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی قەزایی لەسەر هۆکاری ئەو ڕووداوە یان تۆمەتەکانی ناوبراو لێدوانی نەداوە.

پاش کوژرانی"ئەحمەد ئارسن"  هێزە ئەمنییەکانی ماکوو خۆشکەزای ناوبراو بە هۆی درکاندنی ڕووداوەکە دەستبەسەر دەکەن و پاش لێپرسینەوە ئازادی دەکەن.