Skip to main content

دووپاتبوونەوەی سێناریۆی ٩٦ بە هێنانی پاسدارێک بۆسەر شانۆى سەندووقەکانى دەنگدان

دووپاتبوونەوەی سێناریۆی ٩٦ بە هێنانی پاسدارێک بۆسەر شانۆى سەندووقەکانى دەنگدان
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
nocomment

ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سوپای پاسداران بەشێوەی بەربڵاو دەستیان داوەتە ڕووماڵی خۆبەربژێرکردنی پاسدار دێهقان. لێکچوونی ڕابردووی ئەو پاسدارە لەڕووی تەندوتیژی و هەڕەشەوە ئەوە دەردەخات کە سیناریۆی بەناو هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ لەمەوپێشی ئێران دووپات دەبێتەوە.

 

لە هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ بەر لە ئێستەی ئێراندا، ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سپای پاسداران لەلایەک و ڕاگەیاندنە فارسی‌زمانەکانی دەروە، بەشێوەی جیاواز بەڵام هاوئامانج، دەستیان دایە پاڵپێوەنانی خەڵک بۆسەر سندووقە پووچەڵەکانی دەنگ دان.

بەدەستکەوت ناساندنی پێشپێگرتن لە سەرکەوتنی بەناو کاندیدای سەر بە سپای پاسداران، ئەو ڕێوشوێنە بوو کە هەواڵدەرییە فارسی‌زمانەکانی دەرەوەی ئێران گرتیانەپێش و ئەوەش وەکوو تەواوکەری هەوڵەکانی میدیاکانی ڕێژیمی ئێران دەهاتە بەرچاو.

لەو کاتەدا، ئەم ڕاگەیاندنانە بە بانگهێشتی کۆمەڵێک مۆرەی ماوەبەسەرچووی ڕێژیمی ئێران، هەوڵیان دا  تا بە بۆڵدکردنی پێشینەی ڕەشی ئیبراهیمی ڕەئیسی، هۆکارێک بۆ هاتنەسەر سندووقی خەڵک دروست بکەن.

ئەم میدیاگەلە لەژێر ناوی پاراستنی بێلایەنی، هەموو مۆرە ڕزیوەکانی ڕێژیمیان هێنایە سەرشانۆ و وەکوو کارناس و چاوەدێر ڕاوبۆچوونیان لێ وەردەگرتن.

ڕووماڵی بەربڵاوی کاندیداتۆریی پاسدار دێهقان و بەردەوامبوونی ئەو ڕاگەیاندنانە لەسەر ڕێوشوێنی ڕابردوویان، ئەوە دەسەلمێنێ کە خەڵکی ئێران جارێکیتر لە بەردەم تاقیکارییەکی گەورەدان. تاقیکارییەک کە دەتوانێ هەموو هەوڵە نەزۆکان بۆ سەرکەوتوو نواندنی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم؛ پەک پێ بخات.