کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆخی ئێران؛ لە داوای گۆڕینی ڕژێمەوە تاوەکو نزای پاپ
پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەری بەشی شیکاریی ئینتەرنێت لە پلاتفۆرمی نێودەوڵەتیی "کێنتیک" ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تێکدانی شەپۆلەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک، دەستی بە جۆرێک لە "شەڕی ئەلیکترۆنی" کردووە.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران، کچە خوێندکارێکی تەمەن 23 ساڵی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە لە تاران بڵاویکردەوە، بەهۆی تووندیی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران، ژمارەیەکی زۆر تەرم لە نەخۆشخانەکانی پایتەخت کەڵەکە بوون و کەرتی تە
ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا، تەرمی لانیکەم 70 کەس لە گیانلەدەستدراوان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پورسینا لە شاری ڕەشت.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیێنن، دوای نوێژی هەینیی ئەمڕۆ لە شاری زاهدان، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران ڕووبەڕووی خۆپێشاندەرانی بەلووچ بوونەتەوە و گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەییان دژیان بەکارهێناوە.
یەکیەتیی ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات دەستبەجێ هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان بگەڕێننەوە و سەرکۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دژی خۆپێشاندەران دەکات. هاوکات پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیش دەڵێت، بڕینی ئینتەرنێت ئامرازێکە بۆ شاردنەوەی سەرکوتکارییەکان.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشاندەرانی شارە جیاوازەکانی ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوسۆزی ئەو خەڵکەیە کە داوای ئازادی دەکەن.
١٢٠ چالاکوان و کەسایەتیی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران دەکەن و جەخت لە ناساندنی فەرمیی "مافی ناڕەزایەتی دەربڕین" دەەکەنەوە.